جولهمێرگ.. رێگهى نزيكهى 500 گوند داخرا
K24 – جولهمێرگ:
لە زۆربەی شارەكانی باكووری كوردستان، زۆری رێژەی بەفر بارین، ژیانی ئاسایی خەڵكی پهكخستووه، لە شاری جۆلەمێرگ بەھۆی بەفر بارینەوە رێگەی 479 گوند داخراوه، ھەروەھا لەبەر داڕمانی بەفر لە چیاكان رێگەی ناوچەكانی چەلێ و گەڤەر و ئەسەندەریا گیراوه.
لەسنوورى جولهمێرگ بەبێ وەستان سێ رۆژ بەفر باری و لە ئەنجامدا رێگەی 159 گوند گیرا، بە ھۆیەوە ئۆتۆمبێل و خانووی ھاووڵاتییان كەوتنە ژێر بەفرەوە، تەواوی دوكانەكان داخراون و دوكانداران ھەوڵدەدەن بەردەمی شوینی كارهكانیان لە بەفر پاك بكەنەوە. ههروهها كهشناسی ھۆشیاریداوه كه رەوشی خراپی كەشوھەوا تا چەند رۆژێكی دیكە بەردەوام دەبێت.