گۆڵپارێزێك به چه‌ندان زمانی جیاواز قسه ده‌كات
k24 ـ هه‌ولێر
پیته‌ر چیك گۆڵپارێزی یانه‌ی ئارسناڵی له‌نده‌نی كه ئه‌مساڵ توانی ژماره‌ی پێوانه‌یی ده‌یڤید جیمس له پاكڕاگرتنی گۆڵه‌كه‌ی بشكێنێت، ده‌ركه‌وتووه كه به چه‌ندان زمانی جیاواز له‌گه‌ڵ به‌رگریكاره‌كانی قسه ده‌كات.
به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ری Kooora، ئەم گۆڵپارێزه بە ٣ زمانی جیاواز لەگەڵ بەرگریکارانی یانه‌كه‌ی قسه ده‌كات، ئه‌مه‌یش بۆته هۆكارێكی كاریگه‌ر بۆ لێكتێگه‌یشتنی نێوان پیته‌ر چیك و به‌رگریكاره‌كانی.
پیتەر چیك جگه له زمانی دایك كه چیكی ـیه، ده‌توانێت به ئینگلیزی، فه‌ره‌نسی، ئیسپانی و ئه‌ڵمانیش قسه بكات. ئه‌و له‌مباره‌یه‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات كه فێربوونی ئه‌و هه‌موو زمانه كلیلی سه‌ركه‌وتنه‌كانیه‌تی.
پیته‌ر چیك ده‌شڵێت: "لەگەڵ بەرگریکارەکانی هاوڕێی بە زمانی خۆیان قسەیان لەگەڵ دەکات، لەگەڵ (ناچۆ مۆنریال و هێکتۆر بێلێرێن) بە ئیسپانی و لەگەڵ (لۆران کۆسێلینی) بە فەڕەنسی و لەگەڵ (پێر مێرتسایکەر)ـیش بە ئەڵمانی ده‌دوێت.
پیتەر چیك هاوینی رابردوو له یانه‌ی چێڵسی ـییه‌وه بۆ یانه‌ی ئارسناڵ گواسترایه‌وه، چونکە شوێنی لە لیستی یاریزانە سەرەکیەکانی یانه‌كه‌ی نه‌مابوو، ئێستایش یانەی چێڵسی ئاستێکی خراپ پێشکەش دەکات و لە ڕیزبەندی خوارەوەی یانەکانە و ئەرسیناڵیش بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ لیستەر سیتی لوتكه‌ی پرێمه‌ر لیگی گرتووه.