"بە بێ كوردستان چارەسەری ئاشتیانە لە ناوچەكەدا بەدی نایه‌ت"
K24 - هه‌ولێر:
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، له میانی كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، كوردستان توخمێكی گرنگی ناوچه‌یه‌كه و بە بێ كوردستان چارەسەری ئاشتیانە لە ناوچەكەدا بەدی نایه‌ت.
ریچارد چارنێسكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، له‌سه‌ر بانگهێشتی جه‌عفه‌ر ئیمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشتی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.
له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 3ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016، ریچارد چارنسكی ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی بۆ فراوانكردنی هه‌وڵه‌كانی بۆ دابینكردنی پشتگیرییه‌كی فراوانتری وڵاتی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ هه‌رێمی كوردستان.
چارنسكی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێویسته ئه‌وروپا و جیهان ئاگاداری راستییه‌كان و رۆڵی هه‌رێمی كوردستان بن له پاراستنی سه‌قامگیری و ئاشتی له ناوچه‌كه‌دا.
له كۆبووه‌كه‌دا مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له سه‌ده‌ی رابردوودا، به‌بێ ئه‌وه‌ی رای گه‌لی كوردستان وه‌ربگێرێت، "واقعێكی تاڵ" به‌سه‌ر كورددا سه‌پێندرا و به‌سه‌ر چوار وڵات‌دا دابه‌شكرا.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، گه‌لی كوردستان خۆی راده‌ستی ئه‌و واقیعه نه‌كردووه و ئێستاش پارێزه‌ری له پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه له كوردستان و ناوچه‌كه‌دا ده‌كات.
بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به شانازییه‌وه پێشمه‌رگه توانیویه‌تی چه‌كدارانی داعش تێكبشكێنێت و له سایه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌وه توانره‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر په‌نابه‌ری خوشك و برا كریستیانه‌كان له هه‌رێمی كوردستان بحه‌وێنرێته‌وه.
بارزانی داواشیكرد، وڵاتانی ئه‌وروپا هاوكاری په‌نابه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، كه له ئێستادا ژماره‌یان نزیكه‌ی ده‌گاته 2 ملیۆن په‌نابه‌ر.