خۆكاندیدكردنی حەسەن خومەینی ھەڵڵای لێدەكەوێتەوە
K24 – تاران:
خۆكاندیدكردنی حەسەن خومەینی نهوهى دامهزرێنهرى كۆمارى ئيسلاميى ئێران، بۆ ئهنجوومهنى شارهزايانى ئێران ههلڵاى لێكهوتهوه.
6 مەرجەعی ديارى شيعه له نامەیەكدا جەخت لهوه دهكهنهوه، "حهسن خومهينى گهيشتۆته ئاستى(موجتھیدبوون) و شیاوی بەدەستھێنانی كورسی ئەنجوومەنی شارەزایانە".
چەند سەرچاوەیەكی ھەواڵی ناوخۆی ئێران رایانگەیاندووە : "6 مەرجەعی شیعە له شارهكانى تاران، قوم، مەشھەد و ئیسفەھان، نامەيهكیان بۆ خامەنەئیی رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران نووسیووە، ھاوكات ھەوڵێكی دیكەش ھەیە كە گوایا ئەو نامەیە بۆ سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی شوورای نیگەھبان نووسراوە".
بە گوێرەی زانیاری میدیاكانی سەر بە ریفۆرمخوازەكان، داوا لەو 6 مەرجەعە كراوه ناوەڕۆكی نامەكە ئاشكرا نەكەن، چونكە لەسەروبەندی ھەڵبژاردندا ئاڵۆزی لێدەكەوێتەوە.
لە لایەكی دیكەوە ھەوڵەكان باس لەوەش دەكەن گوتاری ئەمدواییەی عەلی خامەنەئی رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران لە ژێر كاریگەری نامەی ئەو 6 كەسەدا بووە و داوای لە شوورای نیگەھبان كردووە:" وریابن لە دەركردنی بڕیاری شیاوبوونی كاندیدەكانی ئەنجوومەنی شارەزایاندا، نهكهونه ژێر كاريگهريى سۆزهوه".
لە ھەواڵێكی دیكەدا، ئهوه رهتكرايهوه كه حەسەن خومەینی له خۆ كانديدكردن پاشهكشهى كردووه، دووپاتكراوهتهوه ناوبراو بهشدارى له ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شارەزایاندا دەكات.
ھاوكات نەوەیەكی دیكەی خومەینی بە ناوی عەلی خومەینی دەڵێت: "بانگێشتنامەی بەشداری لە ئەزموونی ئەنجوومەنی شارەزایان بۆ حەسەن خومەینی نەھاتووە، ئێمە ئەوە بە مانای قەبووڵكردنی شیاوێتی ئەو لە ھەڵبژاردن دەزانین".