یەكێتیی و گۆڕان لە كۆبوونەوەدان

"یەكێتیی پێشنیازە نوێیەکانی بە گۆڕان رادەگەیەنێ"

K24

هەردوو شاندی دانووستكاری یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتیی لە سلێمانی لە کۆبوونەوەدان.

پەیامنێری (کوردستان ٢٤) لە سلێمانی پێی راگەیاندین: تا ئێستا بە فەرمی تەورەكانی كۆبوونەوەكە ئاشكرا نەكراون، بەڵام پێشبینی دەکرێ لەم كۆبوونەوە یەكێتی پێشنیازە نوێیەکانی خۆی بە گۆڕن رابگەیەنێ.

كۆبوونەوەی یەكێتی و گۆڕان دوای ئەوە هات كە لە 22ی ئەم مانگە شاندی دانووستكاری یەكێتیی و پارتی لە ھەولێر كۆبوونەوە بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەیەک بۆ قەیرانەکانی ئێستای هەرێمی کوردستان و زیاتر لە یەک نزیکردنەوەی بیروبۆچوونەکان.

پێشتریش نێچیرڤان بارزانیی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە پارتیی ئامادەیە بێ مەرجی پێشوەخت لەگەڵ هەموو حزبەکان کۆببێتەوە.