ژماره‌ى ئاڵووده‌بووان به مادده‌ى هۆشبه‌ر چوار مليۆن كه‌سى تێپه‌ڕاندووه
K24 – تاران:
بەڕێوەبەری ئه‌نجوومه‌نی بەرەنگاربوونەوەی ماددەھۆشبەرەكان, سادق سەروەری، رایگەیاند، "بەكارھێنانی ماددەی ھۆشبەر, گەورەترین قەیرانی كۆمەڵایەتيى ئێرانە".
سادق سەروەری گوتی: "رێكلامی ناڕاست ھۆكاری ئاڵوودەبوونی گەنجانی ئێرانە به مادده هۆشبه‌ره‌كان، ئه‌وه‌ش مه‌ترسیی گه‌وره بۆ سه‌ر وڵات دروستده‌كات".
بە گوته‌ی سەروەری، ئامارەكان دەریانخستووە: "ئەگەر ھاووڵاتیان ھاوكار نەبن، لە داھاتوویەكی نزیكدا لە ھەر خێزانێكی ئێران، دوو كەس گیرۆدەی ئاڵووده‌بوونی ماددەھۆشبەرەكان دەبن".
بەڕێوەبەری نه‌خۆشییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لە وەزارەتی كاری ئێران، (روزبە گەردوونی)، پێشتر رایگه‌یاندبوو، "ماددەی ھۆشبەر و ھەڵوەشاندنەوەی خێزان دوو نه‌خۆشی گه‌وره‌ی كۆمەڵایەتین له ئێران‌دا".
ئامارە نافەرمییەكان ئاماژه‌یان پێداوه، "سەرەڕای ئەوەی زیاتر لە 4 ملیۆن كەس لە ئێران راستەوخۆ گیرۆدەی ماددەھۆشبەرەكان بوون و ھەزاران كەسیش ناڕاستەوخۆ ماددەی ھۆشبەر بەكاردێنن".
ئەوە لە كاتێكدایە بە گوێرەی ئاماری ناوەندی فەرمی بەرەنگاربوونەوەی ماددەھۆشبەرەكانی ئێران، ملیۆنێك و 325 ھەزار كەس له‌و وڵاته گیرۆدەی ماددەی ھۆشبەربوون.
10%ی تووشبووانی مادەی ھۆشبەر لە ئێران ژنانن، بە گوتەی بەرپرسانی رێكخراوی هؤشياركردنهوهی ئاڵووده‌بوون، "تەمەنی ئاڵودەبوون بە ماددەی ھۆشبەر لە ئێران‌دا بۆ ته‌مه‌نی 11 ساڵ دابه‌زیوه ".