سێ هه‌زار په‌نابه‌رى كورد له‌ ره‌وشێكى ناهه‌مواردان

نزیكەی 3 هه‌زار پەنابەری كورد لە بارێكی خراپدان لە كەمپێكی فەرەنسا و دەیانەوێت بپەڕنەوە بۆ بریتانیا.

K24 – پاريس:

نزیكەی 3 هه‌زار پەنابەری كورد لە بارێكی خراپدان لە كەمپێكی فەرەنسا  و دەیانەوێت بپەڕنەوە بۆ بریتانیا.

لە نێوان 2500 تا 3 هه‌زار كەس لە كەمپی گڕاند ساینت لە باكووری فەرەنسا نیشتەجێكراون، لە دووری 40 كیلۆمەتر لە شاری كالای.

ئەو پەنابەرە كوردانە دەیانەوێت دەربازی وڵاتی بەریتانیا بن، كە لە ھاوینی ساڵی رابردوو ھاتوونەتە فەرەنسا بە شێوەیەكی كاتی لەو كەمپە نیشەجێكراون .

دوای ھاتنی سەرماو وەرزی زستان پەنابەرانی نیشتەجێی ئەو كەمپە لە دۆخێكی خراپدان، بەھۆی توندكردنی سنوورەكانی نێوان بەریتانیا و فەرەنسا تاوەكو ئێستا پەنابەرە كوردەكان نەیانتوانیوە دەربازی بەریتانیا بن.

سه‌رچاوه‌: france24