ئامۆژگارييه‌كى ساده‌ بۆ خۆپاراستن له‌ شێرپه‌نجه‌

پزیشكانی فەرەنسی بواری خۆراك و شێرپەنجە لە لێكۆڵینەوەیەكی زانستی دەریانخستووە..

K24 – هه‌ولێر:

پزیشكانی فەرەنسی بواری خۆراك و شێرپەنجە لە لێكۆڵینەوەیەكی زانستی دەریانخستووە، دەبێت توشبوانی نەخۆشی شێرپەنجە بە ھەمەجۆری میوە و سەوزە بخۆن.

بە گوێرەی لێكۆڵینەوە زانستییەكە، ئەو كەسانەی نەخۆشی شێرپەنجەیان ھەیە دەبێت خۆراكی سەرەكیان سەوزەو میوەبێت، بەڵام بە شێوەییەكی ھەمەجۆر سەوزەو میوەكان بخۆن بۆ ئەوەی سودیان پێبگات.

ھەروەھا ئاماژەیان بەوەداوە، كە نابێت بە بەردەوامی رۆژانە یەك جۆری میوە و سەوزە بخۆن، بەڵكو دەبێت رۆژانە میوە و سەوزەی جۆراو جۆر بخۆن لەگەڵ خواردنی ریشاڵییەكان.

توێژینەوەكە لەسەر زیاتر لە 2000 كەسی توشبوو بە شێرپەنجە كە لەژێرچارەسەری پزیشكی دان دەركەوتووە، ئەو نەخۆشانەی میوە و سەوزەی ھەمەجۆرەیان خواردووە، باری تەندروستیان زۆر باشتر بووە، بە بەراورد بەو نەخۆشانەی بە بەردەوامی یەك یا دوو جۆری میوەیان خواردووە.

پزیشكانی ئەو لێكۆڵینەوەیە، رێنوێنی تووشبووانی شێرپەنجە دەكەن سەوزە و میوە لە خۆراكی سەره‌كیان بێت بە شێوەیەكی ھەمەجۆر.

توشبووانی شێرپەنجە رۆژ بە رۆژ لە زیادبووندان لە جیھاندا ساڵانە بە ملیۆنان كەس گیانلەدەستدەدەن بە ھۆی نەخۆشییەكانی شێرپەنجە.