پێنج شت له ژنانى سعوودييه قه‌ده‌غه‌يه
K24 – رياز:
له 12ى كانووى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى رابردوودا، بۆ يه‌كه‌مجار ژنانى عه‌ره‌بستان مافى ئه‌وه‌يان پێدرا له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانى وڵاته‌كه‌يان به‌شدارى بكه‌ن.
هه‌رچه‌نده ليژنه‌ى باڵاى هه‌ڵبژاردن، هه‌ڵواسينى پۆسته‌ر و وێنه‌ى ژنانى كانديدى قه‌ده‌غه‌كردبوو، به‌ڵام ژنان توانيان 20 كورسيى به‌ده‌ستبهێنن.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌و پێشوه‌چوونه، هێشتا ژنانى عه‌ره‌بستان مافى ئه‌وه‌يان نييه ئه‌م پێنج كاره ئه‌نجامبده‌ن.
يه‌كه‌م: شوفێرى:
له سعووديه بۆ ژنان نييه شوفێرى بكه‌ن. ژماره‌يه‌ك كه‌سايه‌تى ئاينيى عه‌ره‌بستان فه‌توايان داوه، كه حه‌رامه ژن شوفێرى بكات.
دووه‌م: گه‌شت و سه‌فه‌ر:
هه‌رچه‌نده عه‌ره‌بستان يه‌كه‌م وڵاته قه‌ده‌غه‌يكردووه، ژنان شوفێرى بكه‌ن، به‌ڵام له رووى گه‌شت و سه‌فه‌ريشه‌وه رێگه به ژنان نادرێت به ته‌نيا بۆ هيچ شوێنێك گه‌شت بكه‌ن و ده‌بێت يه‌كێك له كه‌سوكارى مه‌حره‌ميان له‌گه‌ڵياندا بێت.
به‌م دواييانه ئه‌وه‌شيان قه‌ده‌غه‌كرد، ئه‌گه‌ر ژنێك كه‌سوكارى رازى نه‌بن، پاسه‌پۆرتى هه‌ربێت، قه‌ده‌غه‌يه داواى پاسه‌پۆرت بكات.
هه‌روه‌ها له‌و وڵاته‌دا، كاركردن و هاوسه‌رگيرى به بێ ره‌زامه‌ندى مه‌حره‌م قه‌ده‌غه‌يه.
سێيه‌م: كردنه‌وه‌ى هه‌ژمارى بانكيى:
ژنانى عه‌ره‌بستان بێبه‌شن له كردنه‌وه‌ى هه‌ژمارى بانكى و راييكردنى مامه‌ڵه داراييه‌كانيان به بێ ئاماده‌بوون و ره‌زامه‌ندى كه‌سانى به‌رپرسيان.
رۆژنامه‌ى ئيندپێندتى بريتانى نووسيويه‌تى: ژنانى سعووديه لێيان قه‌ده‌غه‌يه بۆ هه‌ندێك پشكنينى پزيشكى به بێ ئاماده‌بوونى مه‌حره‌مێكيان ئه‌نجام بده‌ن.
چواره‌م: ديدارى پياوانى نامه‌حره‌م:
ژنانى عه‌ره‌بستان لێيان قه‌ده‌غه‌يه له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا بمێننه‌وه يان ديداريان هه‌بێت ئه‌گه‌ر بێت و كه‌سه‌كه له ده‌ره‌وه‌ى خێزانيان بێت و ژنان پێويسته وه‌لى ئه‌مريان له‌گه‌ڵ خۆيان‌دا ببه‌ن بۆ شوێنى كار و بازار و راييكردنى كاره‌كانيان. له ماڵيشه‌وه، ماڵى سعوودييه‌كان دووبه‌شه، به‌شێكى بۆ ژنانه و به‌شێكيشى بۆ پياوانه.
پێنجه‌م: ئازادى پۆشين:
ده‌سته‌يه‌ك به ناوى ده‌سته‌ى فه‌رمان به چاكه و رێگرى له خراپه، رێساى زۆرى به‌سه‌ر ژناندا سه‌پاندووه، له‌وانه بۆيان نييه به‌رگ و پۆشاك به دڵى خۆيان بپۆشن و مه‌رجى جلوبه‌رگى ژنان ئه‌وه‌يه كه ده‌بێت داپۆشه‌ر بێت و هه‌موو جه‌سته‌يان بپۆشێت و ره‌گه‌زى ژنێتييان شاردرابێته‌وه.