بارسێلۆنا بهیاننامهیهكی له بارهی پێكانهكهی مێسی بڵاو كردهوه
K24 ـ ههولێر
یانەی بارسێلۆنا بەیاننامەیەک لەبارەی پێکانەکەی لیۆنێل مێسییەوە بڵاودەکاتەوە.
دوای ئەوەی بە لێدانی سزا گۆڵێکی تۆمارکرد، لیۆ یارییەکەی تەواونەکرد و یاریگەی بەجێهێشت و لە رانی راستی هەستی بە ئازار کرد، بەڵام پزیشکانی یانەکە ئەمڕۆ بەیانی پشکنینییان بۆی کرد و دەرکەوت پێكانهكهی قورس نییە و لە یانەکەی داناىڕێت.
بەڵام هەر لە یارییەکە خۆردی ئالبا تووشی پێکان بوو، بەوهۆیەوە ناتوانێت بۆ ماوەی ١٠ رۆژ بەشداریی لە هیچ یارییەکی بلاوگرانادا بکات و لەوانەیە لە سێ یاریی داهاتووی یانەکەی داببڕێت.
شهوی رابردوو له ههفتهی بیستهمی لالیگای ئیسپانیا یانهی بارسێلۆنا له نێو یاریگهی كامپ نو به 6 گۆڵی بێوهڵام له یانهی بلباویان بردهوه، لهو یارییهدا مێسی گۆڵێكی تۆمار كرد، سوارێزیش هاتریكی تۆمار كرد،.دوو گۆڵهكهی تریش له لایهن نێیمار و راكیتیچ ـهوه تۆمار كرا.