چيرۆكى ئه‌و كچانه‌ى له مه‌كته‌بى نموونه‌ييه‌وه چوونه‌ته ناو داعش
K24 - له‌نده‌ن:
چواركچی به‌ریتانی، دوای ئه‌وه‌ی وازییان له خوێندن هێناوه، رووه و سووریا وڵاته‌كه‌یان جێهێشتووه، په‌یوه‌ندییان به ریزی چه‌كدارانی داعشه‌وه كردووه. له‌گه‌ڵ چه‌كداره‌كانی ئه‌و رێكخراوه توندڕه‌وه، هاوسه‌رگیرییان كردووه.
به گوێره‌ی لێدوانی خێزانه‌كانی ئه‌و چوار كچه، دووانییان ئه‌و چه‌كدارانه‌ی هاوسه‌رگیرییان له‌گه‌ڵدا كردبوون، له شه‌ڕدا كوژران.
شه‌میمه بیگۆم 15 ساڵ، كادیزه سوڵتانه 16 ساڵ، ئه‌میره عه‌باسی 15 ساڵ، له مانگی شوبات/ فێبرایه‌ری 2015، له رۆژهه‌ڵاتی له‌نده‌نه‌وه ماڵه‌كانییان جێهێشت، بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به هاوڕێیه‌كی خۆیانه‌وه بكه‌ن له سووریا، كه دوو مانگ پێشتر خۆی گه‌یاندبووه سووریا.
ئه‌و سێ كچه له پشووی نیوه‌ی ساڵی قوتابخانه، ماڵه‌وه‌یان جێهێشت و له رێگای فڕۆكه‌خانه‌ی گاتویكه‌وه خۆیان گه‌یاندووه‌ته توركیا و له‌وێشه‌وه بۆ سووریا.
كچه هاوڕێكه‌یان كه ته‌مه‌نی 15 ساڵه و تا ئێستا ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، له مانگی كانوونی يه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2014 چووه‌ته سووریا و هه‌ر چوارییان هاوسه‌رگیرییان له‌گه‌ڵ چه‌كداره‌كانی رێكخراوی داعش كردووه.
ئه‌و كچانه له په‌یوه‌ندییاندا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانییان له له‌نده‌ن، رایانگه‌یاندووه، كه ده‌سه‌ڵاتدارانی داعش به‌كارهێنانی مۆبایلیان له ره‌ققه قه‌ده‌غه كردووه، هه‌روه‌ها له مانگی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، دوایین په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانییان ئه‌نجامداوه و ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه هێشتا له ره‌ققه ده‌ژین.
بۆردومانی چڕی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان، په‌یوه‌ندیكردنه‌كانی سنووردار كردووه و به‌كارهێنانی هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ك له رێگای ئینته‌رنێته‌وه، وه‌ك سكایپ، له‌لایه‌ن داعشه‌وه به یه‌كجاری قه‌ده‌غه‌كراون.
ئه‌و كچانه به‌ر له‌وه‌ی پڕوپاگه‌نداكانی داعش فریویان بدات، له ناوچه‌ی بێسنال گرین، له قوتابخانه‌ی نمونه‌ییدا بوونه و هه‌فته‌ی رابردوو، نی‌ك مۆرگان، وه‌زیری په‌روه‌رده سه‌ردانی ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ی كرد و ماڵپه‌ڕێكی تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی و پڕوپاگه‌نداكانی داعش راگه‌یاند.
خێزانه‌كانی ئه‌و كچانه، هیواخوازن كچه‌كانییان بگه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام هێنده به گه‌ڕانه‌وه‌شیان گه‌شبین نین.
ئه‌و كچانه هاوسه‌رگیریان له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌كدارانه‌دا كردووه، كه له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كه ده‌ستنیشانكراون و پێشبینیشده‌كرێت، زۆر له خۆیان گه‌وره‌تربووبن، یه‌كێك له چه‌كداره‌كانیش ره‌گه‌زنامه‌ی كه‌نه‌دی هه‌یه.
ونبوونی ئه‌و سێ كچه له یه‌ككاتدا، به زیان به‌سه‌ر موسڵمانى كۆمه‌ڵگه‌ى بريتانى شكاوه‌ته‌وه، به تايبه‌تى له ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵاتی له‌نده‌ن و پرسیاریش له باره‌ی چۆنیه‌تی فریودانی ئه‌و كچانه ده‌كرێت له‌لایه‌ن داعشه‌وه.
سه‌رچاوه: گاردیان