له باره‌ی نیو مووچه‌وه حكوومه‌ت هاته ده‌نگ
له باره‌ی دابه‌شكردنی نیومووچه‌ی مامۆستایانه‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، "حكوومه‌ت به هیچ شێوه‌یه‌ك بڕیاریی نه‌داوه ته‌نیا نیو مووچه دابه‌ش بكات".
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا، هاتووه: "ئه‌م هه‌فته‌یه ته‌نیا نیوه‌ی پاره‌ی پێویست بۆ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به كاش لای وه‌زاره‌تی دارایی بووه، له ماوه‌یه‌كی داهاتووشدا كه باری دارایی ریگه‌ی دا، نیوه‌ی دووه‌می ئه‌و مووچه دابه‌ش ده‌كرێت".
ئه‌مه ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه:-
له هه‌ندێ له ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن وا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه گوایه وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى ته‌نیا نیوه‌ى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان دابه‌ش ده‌كات، لێره‌دا دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌م ئیدیعایه هیچ ڕاستى و بنه‌مایه‌كى نییه و به هیچ شێوه‌یه‌ك حكوومه‌ت بڕیارى واى نه‌داوه كه ته‌نیا نیو مووچه دابه‌ش بكات، به‌ڵكوو ئه‌م هه‌فته‌یه ته‌نیا هێنده‌ى نیوه‌ى پاره‌ى پێویست بۆ مووچه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده به كاش لاى وه‌زارتى دارایى و ئابوورى هه‌بووه، بۆیه ده‌ستیان به دابه‌شكردنى ئه‌و نیوه‌یه كردووه و له ماوه‌یه‌كى داهاتووشدا كه بارى دارایى ڕێگه‌ى دا، نیوه‌ى دووه‌مى ئه‌و مووچه‌یه دابه‌ش ده‌كرێت و به هیچ شێوه‌یه‌ك مووچه‌ى هیچ فه‌رمانبه‌رێكى حكوومه‌ت ناوفه‌وتێت.
سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
19.1.2016