له شارى به‌سڕه نمايشى جلوبه‌رگ به‌ڕێوه‌ده‌چێ
K24 – ھەولێر
بۆ یه‌كه‌مین جار له شاری به‌سڕه دوای حه‌فتاكانی سه‌دده‌ی رابردوو، نمایشێكی جلوبه‌رگ به‌ڕێوه‌چوو, ئه‌مه‌ش سه‌باره‌ت به شاره‌كه و شه‌قامی عێراقی، كارێكی له‌و شێوه‌یه شتێكی نوێ بوو، به تایبه‌ت له‌م بارودۆخه‌دا، كه عێراق پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت.
به‌پىێى ئه‌و زانياريانه‌ى ده‌ستى (K24) كه‌وتووه، له هۆتێلی شیراتۆنی به‌سڕه، به ئاماده‌بوونی نزیكه‌ی 250 كه‌س و له سه‌ر ئاوازی موزیكی رۆژهه‌ڵاتی، له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك ئافره‌ته‌وه نمایشیێكی جلوبه‌رگ بۆ پێنج دیزاینه‌ر سازكرا.
دیزاینه‌ره‌كان ده‌ڵێن نمایشه‌كه ده‌رفه‌تێك بوو بۆ خستنه‌ڕووی مێژووی شاره‌كه له بواری جلوبه‌رگ و ئه‌وان پێشیان وایه كاره‌كه‌یان هه‌نگاوێكه بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی كه‌لتووری شاره‌كه‌یان له بواری جلوبه‌رگ، هه‌روه‌كوو يه‌كێك له ديزاينه‌ره‌كان ده‌ڵێت: "ئێمه كۆمه‌ڵێك له گه‌نجانی دیزاینه‌ر حه‌زمانكرد كارێكی له‌و شێوه‌یه له به‌سڕه ئه‌نجام بده‌ین، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی مێژووی دێرینی شاره‌كه له بواری جلوبه‌رگ ده‌ربخه‌ین و ئێمه وه‌ك پێنج دیزاینه‌ر حه‌زمان كرد به‌م شێوه جیاوازه كاره بكه‌ین، هه‌ر یه‌ك له ئێمه‌ش خاوه‌ن چیڕۆكیكی دیاری كراوه".
به‌رهه‌می دیزاینه‌ره‌كان بریتی بوو له پێشكه‌شكردن و نیشاندانی جلوبه‌رگی كلاسیكی له شاره‌كانی به‌سڕه و به‌غدا و ئه‌وان خوازیارین، كاره‌كه‌یان لێره نه‌وه‌ستێت و له داهاتوودا بتوانن مۆده‌ی جلوبه‌رگی عێراقی هه‌نارده‌ی ته‌واوی جیهان بكه‌ن.