به‌وێنه.. جۆره دره‌ختێك جه‌سته‌ى مرۆڤ ده‌سووتێنێت؟
K24- هه‌ولێر
مه‌نشینێل، جۆره دره‌ختێكى بچووكه، جۆره به‌رهه‌مێكى هه‌یه شێوه‌ى له سێ‌و ده‌چێت، زیاتر له باشوورى فلۆریدا و باكوور و باشوورى ئه‌مه‌ریكادا به‌ربڵاوه.
ئه‌و جۆره دره‌خته، ئه‌گه‌ر بێت و له دووره‌وه سه‌یرى بكه‌یت، زۆر جوان خۆى نیشان ده‌دات، به‌ڵام كه نزیك ده‌بیته‌وه‌ى به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه.
ناوى ئه‌و جۆره دره‌خته به فه‌ره‌نسى le mancenillier پێده‌گوترێت، به‌واتاى (سێوى بچووك) دێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناوى (دره‌ختى مردن)یشى پێ ده‌گوترێت.
هۆكاره‌كه‌شى ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و كرده‌وه خراپانه‌ى له‌و داره‌دا ده‌بینرێت، به‌جۆرێك وایكردووه به مه‌ترسیدارترین دره‌ختى جیهان بناسرێت.
له كاره هه‌ره مه‌ترسیداره‌كانى ئه‌و درخته ئه‌وه‌یه، كاتێك كه مرۆڤ له ساته‌وه‌ختى باران باریندا له ژێر ئه‌و دره‌خته راوه‌ستێت، به‌جۆرێك ئاوى بارانه‌كه ورده ورده له گه‌ڵاى داره‌كانه‌وه برژێته سه‌ر جه‌سته‌ى مرۆڤ، راسته‌وخۆ پێسته‌كه ده‌سووتێنێت و سوور هه‌ڵده‌گه‌ڕێت، جگه له‌مه‌ش بۆ ماوه‌یه‌كى كاتیش چاوه‌كانى نايينێ.
به خواردنى هه‌ر پارچه به‌روبومێكى ئه‌و داره، راسته‌وخۆ مرۆڤه كه ده‌كوژێت، چونكه پێكهاته مادده‌ى كیماوى و كانزایى زۆرى تێدایه.
له‌گۆڤارى پزیشكى به‌ریتانیا، بڵاوكراوه‌ته‌وه، دكتۆر نیكۆلا ستریكلاند، كه پزیشكى تیشكییه و ده‌ڵێت: ( ساڵى 2000 له رۆژێكى پشوودا بوو، له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌ك سه‌ردانى ئه‌و جۆره دره‌خته‌مان كرد، دواى ئه‌وه‌ى هه‌ستمان به شتێكى زۆر سه‌یر كرد، به جۆرێك له‌شمان گه‌رمدا هات، وه‌كو ئه‌وه وابوو كه بیبه‌رى تیژمان خواردبێت، به‌راده‌یه‌ك ئه‌گه‌ر چه‌ند كاتژمێرێكى دیكه له ژێر ئه‌و دره‌خته بماباینه‌وه، جه‌سته‌مان گشتى ده‌سووتا.