كۆبی براینت قسه له‌سه‌ر مێسی و رۆناڵدینهۆ ده‌كات!
.jpg)
K24 ـ هه‌ولێر
ئه‌ستێره‌ی باسكه‌ی ئه‌مێریكی كۆبی براینت، له میانی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵیESPN ده‌رباره‌ی لیۆنێل مێسی و رۆنالدینیۆ قسه‌ی خۆی كرد.
له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی ئایا كام یاریزانی تۆپی پێ باشترینه؟ كۆبی ده‌ڵێت:
رۆنالدینهۆی به‌رازیلی و یاریزانی پیشووی یانه‌ی بارسێلۆنا باشترین یاریزانی جیهانه.
ئه‌و ئه‌فسانه و باسكه‌زانه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێشتر له نزیكه‌وه چاوی به یاریزانانی بارسێلۆنا كه‌وتووه له‌و كاته‌ی سه‌ردانی نیو یۆرك یان به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری كردووه، كۆبی له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: له نزیه‌كه‌وه رۆنالدینهۆم بینیوه، به‌راستی ئه‌و یاریزانێكی نموونه‌یه و دووباره نابێته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی ووته‌كانی براینت ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو كه لیۆ مێسی ئێستا باشترینی جیهانه.
كۆبی براینت ـی ته‌مه‌ن 37 ساڵ، خاوه‌نی مێدالیای زێره له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ردوو ئۆلمپیادی 2008ـی په‌كین و 2012ـی له‌نده‌ن، ماوه‌ی زیاتر له 20 ساڵیشه یاری بۆ یانه‌ی لۆس ئه‌نجلس لیكه‌رزی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، له ئێسته‌یشدا له ڕێزبه‌ندی سێیه‌م باشترین ئه‌و ئه‌ستێرانه‌یه كه زۆرترین خاڵی له مێژووی تۆپی باسكه‌دا كۆكردۆته‌وه.