به ڤیدیۆ.. كوردستان 24 مێسی ـییه‌كه‌ی دهۆكی دۆزییه‌وه
K24 ـ هه‌ولێر
وێنه‌ی ئه‌و منداڵه‌ی كه درێسێكی لیۆنێل مێسی له عه‌لاگه دروست كرد بوو و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر پۆشی بووی، دواتر ئه‌م وێنه‌یه سه‌ره‌نجی هه‌موو جیهانی له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان راكێشا، هه‌موویان به تامه‌زرووییه‌وه به دوای دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌وه بوون.
له ماوه‌كانی رابردوو دیارترین میدیاكانی جیهان به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه ده‌گه‌ڕان، له‌وانه (ده‌یلی مه‌یل، گاردیان، بی بی سی و ئیندیپێندێنت)ـی به‌ریتانیا و رۆژنامه‌كانی (ماركا، ئاس، سپۆرت و ئیلموندۆ دیپۆرتیڤۆ)ـی ئیسپانیا به دوای زانیاری و شوێنی ئه‌و یاریزانه‌وه بوون.
دواجار كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی كوردستان 24 به‌ر له هه‌موو میدیاییه‌كی نێوخۆیی و ده‌ره‌كی ئه‌م منداڵه‌ی دۆزییه‌وه، كه خه‌ڵكی سنووری شاری دهۆكه و له گه‌شته‌كانی ئه‌مڕۆی وه‌رزشی كوردستان 24 له كات 4:30ـی ئه‌م ئێواره‌یه، مێسی دهۆك كه ناوی (هۆمه‌ن عه‌لی عه‌زیز) ته‌مه‌نی 10 ساڵه، له په‌خشێكی دیكه‌ی راسته‌وخۆ ده‌بێته‌وه میوانی كوردستان 24.
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی حه‌قیقی (مێسی دهۆك) له كوردستان 24، چه‌ندان ئاژانسی راگه‌یاند و میدیای ناسراوی جیهانی بۆ زانیاری له باره‌ی ئه‌و منداڵه په‌یوه‌ندییان به كه‌ناڵی كوردستان 24 كرد، له‌وانه (ئه‌سۆشیه‌تت پرێسی جیهانی و رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی).