هاوسه‌رۆكى DBP كۆتایى به كارى سیاسى خۆى هێنا
K24 - ئه‌نقه‌ره
ئامینه ئاینا، هاوسه‌رۆكى پارتى هه‌رێمه دیموكراته‌كان DBP، له باره‌ى بریاڕدانى كه كۆتایى به كارى سیاسى خۆى بێنێت گووتى: "هیچ باوه‌ریم به سیاسه‌ت نه‌ماوه و سیاسه‌ت ناتوانێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات".
هاوسه‌رۆكى DBP هۆكاره‌كه‌شى بۆ به‌رده‌وام بوونى ئوپه‌راسیون و شهر له باكوورى كوردستان و هه‌لوێستى سه‌رۆك كۆمار، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، به‌رامبه‌ر به كوردان گه‌راندووته‌وه و واىلێ كردووه كه ده‌ستبه‌ردارى سیاسه‌ت ببێت.
له راگه‌یاندراوێك دا له‌سه‌ر ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى، ئامینه ئاینا، ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه دواى ههلبژاردنهكانى مانگى ته‌مووزى رابردوو، سه‌رۆك كۆمار و حكومه‌تى AKP دانیان به ئیراده‌ى گه‌لى كورد نه‌ناو داواى دووباره ئه‌نجامدانى هه‌لبژاردنیان كرد، ئه‌مه‌ش كۆتایى به سیاسه‌تى مه‌ده‌نى هێنا.