گوته‌بێژی شاندی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا: جددین له ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی سیاسی
K24 – جنێڤ:
گوته‌بێژی شاندی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا له جنێڤ رایگه‌یاند ده‌ست به‌و دانووستاندنانه ده‌كه‌ن ده‌یانه‌وێت بینین كه جددین له ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی سیاسی له وڵات‌دا.
سالم ئهلموسلت گوته‌بێژی شاندی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بۆ كۆنگره‌ی جنێڤ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر 3 خاڵ هاتووینه‌ته ئێره كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و 15 وڵاته‌وه واژۆی له‌سه‌ر كراوه".
ئهلموسلت روونیكرده‌وه: "هاتووین كاتێك ده‌ست به دانووستان ده‌كه‌ین ئه‌وان جددین له ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی سیاسی".
گوتیشی: "ده‌یانه‌وێت ببینن خواردن بۆ ئه‌و منداڵانه ده‌چێت كه به ده‌ست برسیه‌تییه‌وه ده‌ناڵێنن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "ده‌یانه‌وێت ئه‌وه‌ش ببینن كه ئافره‌تان له زیندانه‌كانی رژێم ئازادبكرێن".