جنێڤ: سه‌رۆكی شاندی رژێمی سووریا وه‌ڵامی پرسیارێكی كوردستان 24 ده‌داته‌وه
K24 – جنێڤ:
سه‌رۆكی شاندی رژێمی سووریا بۆ دانووستانه‌كانی جنێڤ رایگه‌یاند ئێمه شاندی حكوومه‌تین چۆن ده‌بێت شاندی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا پێكبێنین؟.
نێردراوی كوردستان 24 بۆ كۆنگره‌ی جنێڤ پرسیارێكی له به‌شار جه‌عفه‌ری سه‌رۆكی شاندی رژێمی سووریاكرد، ده‌رباره‌ی به‌شداری نه‌كردنی په‌یه‌ده له نێو شاندی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، له وه‌ڵامدا سه‌رۆكی شاندی رژێمی سووریا گوتی: "پێكهاته‌یه‌ك هه‌یه ئه‌ویش كوردی سووریایه، له نێو شانده‌كه‌ی ئێمه نوێنه‌رێكی كوردی سووری هه‌یه، به‌ڵام ئێمه شاندی حكوومه‌تین، چۆن ده‌بێت پێكهاته‌ی شاندی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دیاری بكه‌ین؟".