شه‌ڕی سیانه‌كه‌ی ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریكای لاتین گه‌رمه‌

گۆڵپارێزه‌كان له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان تۆقیون

K24 ـ هه‌ولێر

چاوەکان بەردەوام لەسەریانە، گۆڵپارێزەکان ترسیان لەڕووبەڕووبونەوەیانە ھەیە، لە ڕکابەریکردنی یەکتریش بەردەوامن، ئەمانیش (بی بی سی)، کورتکراوەی بەیڵ و بنزیمە و کریستیانۆ رۆنالدۆن، لە بەرمبەر (ئێم ئێس ئێن)، مێسی، سوارێز و نێمار ڕکابەری سێ ھێرشبەرەکەی ئەوروپا و سێکوچکەکەی ریال مەدری،  دژی سیانەی بارسێلۆنا و گۆڵکارەکانی ئەمێریکای لاتینن.

ئەمانە ڕێگە نادەن جگە لە خۆیان ناوی کەس لەسەرووی ریزبەندی گۆڵکارن بنوسرێت، ڕکابەریکردن و ھەژاندنی تۆرەکان بۆتە پیشەی ھەمیشەییان.

وەرزی رابردوو یانە کەتەلۆنیەکە بەجیاوازی دوو خال بوونەپاڵەوانی لالیگا، بەڵام گۆڵکاری خول کریستانۆ رۆنالدۆ بوو بە ٤٨ گۆڵ, لەھەمان وەرز ئیم ئیس ئین, باشترین سیانە بوون لەھێلی پێشەوە , بەیەکەوە ٨١ گۆلیان تۆمار کرد، کەچی بی بی سی, لەیانەی ریال مەدرید, ٧٦ گۆلیان تۆمار کرد.

لەمسالدا کە لەناوەراستی وەرزی لالیگادان, بارسا ئەگەری لەپێشەنگە, بەلام بی بی سی, بە ٥٠ گۆل و بجیاوازی ٣ گۆل لەپێشەوەی ئیم ئیس ئینن,

جگە لە لالیگا و  لە چانپیۆنزلیگ, سیانە ھێرشبەرەکەی ریال مەدرید بە ١٥ گۆل و بەجیاوازی ٧ گۆل لەپێشەوەی ئیم ئیس ئینن, رۆنالدۆ بە ١١ گۆل گۆلکاری خولەکەیە.

بەرزی و نزمی ڕێژەی گۆڵەکان لە نێوان و ئێم ئێس ئێن و بی بی سی، تا دوایاری بەردەوامە، چونکە مێژووی ئەم ھێرشبەرانە پێمان دەڵێ: دەتوانن لەیە یاریدا گۆڵکاری نیۆخۆیان یەکلا بکەنەوە، ھەوادارانی ھەردوولا و بەشێک لە وەرزش دۆستان تا دواچرکە بەتامەزرۆییەوە لە چاوەروانیدان و بزانن مێسی و رۆنالدۆ وەک چۆن باڵۆندۆریان بۆخۆیان قۆرخ کرد، بەم شیوەیەش گۆڵکاری له‌ ژێر قاچی خۆیان دێڵنەوە.

كریستیانۆ له‌ دوایاریی خۆی له‌ لالیگا هاتریكی له‌ دژی ئیسپانیۆل تۆمار كرد، مێسی ـیش هاوشان له‌گه‌ڵ سوارێزی هاورێی سه‌ركردایه‌تی تیپه‌كه‌یان له‌ دژی ئاتڵێیتكۆ مه‌درید كرد به‌ دوو گۆڵی ئه‌و دوو یاریزانه‌ له‌ یانه‌ مه‌دریدییه‌كه‌یان بردۆته‌وه‌.