گوێزرانەوەی دیبوچی لە ئارسێناڵەوە بۆ مانچێستەر یونایتد نوشستی ھێنا

ئارسن ڤینگه‌ر رێككه‌وتنه‌كه‌ی په‌كخست

K24 ـ هه‌ولێر

سەرباری ئەوەی پێشوەختە ھەردوولا رێککەوبوون، بەڵام دواجار ئارسین ڤینگەر بەرێوەبه‌ری ھونەری ئارسێناڵ رێگری لە پەیوەندیکردنی ماتیۆ دیبوچی بۆ ریزەکانی مان یونایتد کرد.

رۆژنامەی دەیلی میرەری بەریتانی ئاشکرایکردووە کە مانچێستەر یونایتد لەگەڵ بەرێوەبەری کارەکانی دیبوچی و کارگێری ئارسێناڵ گەیشتبووە رێککەوتن لەسەر گواستنەوەی ئەم یاریزانە بە خواستن تا کۆتایی وەرز، بەڵام پێش واژووکردنی فەرمی گرێبەستەکە ڤینگەر چووە نێو بابەتەکە و گفتۆگۆکانی پەکخست، بەبیانووی ئەوەی نایەوێت دەستبەرداری یاریزانێک ببێت بۆ یەکێک لە نزیکترین رکابەرەکانی.

دوای ئەم رووداوە سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە رەنگە لە چەند کاتژمێری داھاتوو بەر لەداخرانی بازاری گواستنەوەی یاریزانان دیبوچی پەیوەندی بە یانەی بۆردۆی فەرەنسیەوە بکات.