تايله‌ند.. فيل گه‌شتيارێك ده‌كوژێت

گەشتیارێكی سكۆتلەندی لەگەڵ كچەكەی، ویستیان بە پشتی فیل گەشتێك بە ناو دارستاندا بكەن
kurdistan24.net

K24 - سكۆتله‌ندا:

گەشتیارێكی سكۆتلەندی لەگەڵ كچەكەی، ویستیان بە پشتی فیل گەشتێك بە ناو دارستاندا بكەن، بەڵام فیلەكه‌ راچڵەكی و بووە ھۆی مردنی گەشتیارەكە.

گەشتیارێكی سكوتلەندی بەناوی گاریس كڕۆ لەگەڵ كچەكەی وایڵد، بە پشتی فیلێك ویستیان گەشت بە ناو دارستاندابكەن، بۆیە داوایان لە راھێنەری فیلەكە كردووە، كە وێنەیان بگرێت لە سەر پشتی فیلەكە، لە كاتی وێنەگرتندا فیلەكە رادەچڵەكێ وباوك و كچەكە دەخاتە سەر زەوی و بە قاچەكانی ھێرشیان دەكاتە سەر دەست بەجێ باوكەكە گیان لە دەست دەدات و كچەكەشی بە سەختی بریندار دەبێت.