بە ڤیدیۆ...ئەنگێلا مێركڵ گەیشتە توركیا

باسی رێگریكردن لە پەنابەران دەكەن
kurdistan24.net

K24 - ئەنقەرە:

راوێژكاری ئەڵمانیا بە سەردانێك گەیشتە توركیا و لە لایەن سەرۆك وەزیرانی توركیا پێشوازی لێكرا.

ئەنگێلا مێركڵ راوێژكاری ئەڵمانیا گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا، لە مەراسیمێكدا لە لایەن ئەحمەد داود ئۆغڵو پێشوازی لێكرا.

بڕیارە لەو سەردانەیدا مێركڵ لەگەڵ ھەریەك لە رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆمار و ئەحمەد داود ئۆغڵو سەرۆك وەزیرانی توركیا كۆببێته‌وە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی كوردستان 24 لە كۆبوونەوەیاندا راوێژكاری ئەڵمانیا و بەرپرسانی باڵای توركیا باس لە كێشەی پەنابەران دەكەن، كە توركیا دەروازەیەكی سەرەكیە بۆ چوونی پەنابەران بەرەو وڵاتانی ئەورووپا.