رووسيا مه‌رجى بۆ ئاشتبوونه‌وه له‌گه‌ڵ توركيا راگه‌ياند
K24 – مۆسكۆ:
رووسيا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، مهرجێكيان بۆ كۆبوونه‌وه‌ى نێوان سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌يان و سه‌رۆكى توركيا هه‌يه.
باڵيۆزى رووسيا، له توركيا، گوتى: رووسيا هيچ ده‌ستپێشخه‌رييه‌كى بۆ كۆبوونه‌وه‌ى نێوان پۆتين و ئه‌ردۆغان نييه.
گوتيشى: تاوه‌كو توركيا هه‌ڵوێستى خۆى سه‌باره‌ت به رووسيا نه‌گۆڕێت، مۆسكۆ ئاماده نييه په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره ئاساييبكاتهوه.
له 24ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2015، توركيا فڕۆكه‌يه‌كى جه‌نگيى رووسيايى له ناوچه سنوورييه‌كانى نێوان سووريا و توركيا خسته‌خواره‌وه.
به‌و هۆيه‌وه په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان ئه‌و دوو وڵاته گرژى تێكه‌وت.
سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پۆتين، رايگه‌ياندبوو، ئه‌و كاره‌ى توركيا هاوشێوه‌ى وه‌شاندنى خه‌نجه‌ره له پشته‌وه.
باڵيۆزه‌كه‌ى رووسيا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، هيچ ده‌رفه‌تێك بۆ دانووستان و ئاشته‌وايى له‌گه‌ڵ توركيا نييه، تا ئه‌و وڵاته هه‌ڵوێستى خۆى سه‌باره‌ت به رووسيا نه‌گۆڕێت.
سه‌رچاوه: سپۆتينك