توركیا: هیچ هێزێكمان له‌گه‌ڵ سعودیه پێكنه‌هێناوه
K24 – ئه‌نقه‌ره:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیرانى توركیا، هه‌واڵى پێكهێنانى سه‌ركردایه‌تیه‌كى هێزى هاوبه‌ش له نێوان توركیا و سعوودیه بۆ لێدانى رێكخراوى داعش، به درۆده‌خاته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌واڵانه‌شیان به درۆ خسته‌وه، كه ئاماژه به ئاماده‌كردنى 150 هه‌زار سه‌رباز ده‌كه‌ن له باكوورى توركیاوه بچنه ناو خاكى سووریا بۆ لێدانى رێكخراوى داعش.
سه‌رچاوه توركییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، "ئه‌م هه‌واڵانه راستیيه‌كان دیار ناكه‌ن، بنكه سه‌ربازيیه توركیيه‌كان كراوه‌ن له به‌رده‌م هێزه هاوپه‌یمانیه نێوده‌وڵه‌تیيه‌كان له جه‌نگى دژى داعش".
هه‌فته‌ى رابردوو، سه‌رچاوه سعوودیه‌كان، ئاماژه‌یان به پلانى سعوودیه كردبوو بۆ مه‌شقى هێزه سعودییه‌كان كردبوو، وه‌كو به‌شێك له خۆ ئاماده كردن بۆ لێدانى رێكخراوى داعش له سووریا.
ئه‌م سه‌رچاوانه ئاماژه‌یان به مه‌شقپێكردنى 150 هه‌زار سه‌باز له ناو خاكى سعوودیه كردبوو، ئه‌و سه‌ربازانه‌ش هێزێكى هاوبه‌ش له نێوان سعوودیه و میسر و سودان و ئوردون پێكده‌هێنن.
ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردبوو، مه‌غریب پێگیره له‌سه‌ر ره‌وانه كردنى هێز، له‌گه‌ڵ توركیا و كوێت و به‌حرێن و ئیمارات و قه‌ته‌ر.
سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه‌شكرد، پێش دوو هه‌فته توركیا و سعوودیه سه‌ركردایه‌تیه‌كى هاوبه‌شیان پێكهێناوه، بۆ چوونه ناو خاكى سووریا له باكوورى توركیاوه.
ئه‌و سه‌ركردایه‌تیيه هاوبه‌شه وڵاتانى مالیزیا و ئه‌ندونیسیا و بڕۆناشى له خۆ گرتووه ، پێشبینیش ده‌كرێ مالیزیا یه‌كه‌م وڵات بێت هێزه‌كانى ره‌وانه بكات.