له دانيمارك يه‌كه‌م مزگه‌وتى تايبه‌ت به ژنان كرايه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
له كۆپنهاگن، يه‌كه‌م مزگه‌وتى تايبه‌ت به ژنان به ناوى مزگه‌وتى مريه‌م، كرايه‌وه.
مزگه‌وته‌كه له دانيمارك به يه‌كه‌م مزگه‌وتى له‌و جۆره هه‌ژمار ده‌كرێت كه بۆ ئه‌نجامدانى په‌رستش تايبه‌ت به ژنان درووستكراوه.
دامه‌زرێنه‌رى مزگه‌وته‌كه، شيرين خانقان كه له دانيمارك له باوكێكى سووريايى و دايكێكى فينلهندى له‌دايكبووه، رايگه‌ياند، ئێمه سيستمى باوكسالارى له دامه‌زراوه‌كانمان په‌يڕه‌و ده‌كه‌ين، ئه‌مه په‌يوه‌نديى به ئيسلامه‌وه نييه به ته‌نيا به‌ڵكو له ناو جووله‌كه و مهسيحييهكانيشدا ئه‌وه بوونى هه‌يه. ئێمه ئێستا ده‌مانه‌وێت ئه‌و ره‌وشه بگۆڕين.
ئه‌و ژنه، كه هاوكات رۆشنبيرێكى دانيماركييه، گوتيشى: نه‌ريته ئيسلامييه‌كان رێگه ده‌ده‌ن ژنان له مزگه‌وتدا په‌رستش ئه‌نجامبده‌ن.
جگه له دانيمارك، مزگه‌وتى ديكه‌ى هاوشێوه له ئه‌ڵمانيا و كه‌نه‌دا و ئه‌مريكا درووستكراوون.
دانيمارك له 2005دا رووبه‌ڕووى شه‌پۆلێك له ناڕه‌زايه‌تى ئاينيى بوويه‌وه، به هۆى ئه‌وه‌ى رۆژنامه‌ى يهڵندس پۆستنى ئه‌و وڵاته هه‌ندێك كاريكاتێرى بڵاوكرده‌وه و له كاريكاتێرهكاندا ره‌خنه‌ى له ئيسلام گرتبوو.
و:ئ.هـ