ميدڤێديڤ: رووسيا و خۆرئاوا له شه‌ڕى سارددان
K24 – ميونخ:
سه‌رۆك وه‌زيرانى رووسيا ديمترى مدڤێديڤ، رايگه‌ياند، په‌يوه‌ندييه‌كانى رووسيا و وڵاتانى خۆرئاوا چوونه‌ته‌وه دۆخى شه‌ڕى سارد.
له ميانهى وته‌يه‌كدا كه له كۆنگره‌ى ئاسايشى ميونخ پێشكه‌شيكرد، سه‌رۆك وه‌زيرانى رووسيا رايگه‌ياند، هه‌ردوولامان دابه‌زيون بۆ قۆناغى شه‌ڕێكى نوێى سارد له نێوانماندا.
گوتيشى: "ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه سياسه‌تێكى نادۆستانه و داخراوه كه په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى ناسراو به ناتۆ له دژى رووسيا ده‌يگرێته به‌ر".
هه‌روه‌ها گوتى: "سياسهتكارانى ئه‌وروپايى له‌و بڕوايه‌دان ئه‌گه‌ر پشتيوانى له پشتێنه‌يه‌كى دۆستيان بكه‌ن له سه‌ر سنووره‌كانى يه‌كێتيى ئه‌وروپا ئيدى ئاسايشيان به‌رقه‌رار ده‌بێت. به‌ڵام كوا ئه‌نجامى ئه‌و سياسه‌ته، ده‌ركه‌وت ئه‌وان پشتێنه‌ى دۆستايهتييان چاك نه‌كردووه هێنده‌ى پشتێنه‌ى خۆ دابڕانيان سازاندووه".
سه‌رۆك وه‌زيرانى رووسيا ئه‌وه‌شى گوت: "بنياتنانى متمانه قورسه، به‌ڵام پێويسته ده‌ستپێبكه‌ين. هه‌ڵوێسته‌كانمان جياوازن، به‌ڵام به‌و ئهندازهيهش نيين كه پێش 40 ساڵ به‌يه‌كه‌وه هه‌مانبوون، به تايبه‌تى ئه‌و رۆژگاره‌ى له ئه‌وروپا ديوارى جياكه‌ره‌وه هه‌بوو".
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
و:ئ.هـ