كاری تیم و پێكه‌وه كاركردن له كوردستان 24 فێربووم
* چ جیاوازییه‌ك له نێوان كوردستان 24 و ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی دیكه هه‌یه كه پێشتر كارت لێ كردوون؟
-سیاسه‌تی كه‌ناڵه‌كه جیاوازه له كه‌ناڵه‌كانی دیكه، هه‌ڵبه‌ت بۆ خۆشم له كاری كۆمه‌ڵایه‌تی و هونه‌رییه‌وه بۆ كاری سیاسی، جیاوازییه‌كی گه‌وره‌یه، كوردستان 24 كه‌ناڵێكه زیاتر بایه‌خ به سیاسه‌ت ده‌دا، میدیای سیاسیش واته له‌زگین و نوێبوونه‌وه.
*نزیكی ساڵێكه تۆ له كوردستان 24 كار ده‌كه‌ی، چی تۆی دڵگران كردووه؟
-ئاساییه له‌ناو كاردا، تێنه‌گه‌یشتن و لێكحاڵیی نه‌بوون دروست ببێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر دڵگرانم ده‌كات ئه‌وه‌یه كه كاتێك داوای هاوكارییه‌ك له هاوكارێكم ده‌كه‌م، بیانوو بهێنێته‌وه و بڵێ كارێكی دیكه‌م هه‌یه و ناتوانم بیكه‌م، من له‌و كه‌سانه نابوورم.
*له كوردستان 24 چی فێربووی؟
-فێری گیانی پێكه‌وه‌كاركردن بووم وه‌كوو تیم، ئه‌وانه‌ش كه پێشتر ئه‌زموونی ڕۆژنامه‌گه‌ری سیاسی‌یان هه‌یه، زۆریان فێر كردم.
*به ناوی ئێوه په‌یج و ئه‌كاونتی زۆر دروست كراوه، كامه‌یان په‌یجی تایبه‌تی خۆته؟
-ئاگه‌دارم كه چه‌ندان په‌یج و ئه‌كاونت به ناوی منه‌وه كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له ئێسته‌دا من هیچ ئه‌كاونتێكم نییه و ئینستگرام و فه‌یسبووكێكه‌كه‌م داخستووه. سوپاسی ئه‌وانه ده‌كه‌م كه به ناوی منه‌وه لاپه‌ڕه‌یان كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه پێوه‌ندیان به منه‌وه نییه.
*تۆ "ئیمان" ده‌رباز"ی یاخوود "ئیمان فه‌رمان"؟
-پێشتر "فه‌رمان" وه‌كوو ناسناو به‌كارم ده‌هێنا، به‌ڵام "ده‌رباز" ناسناوی خانه‌واده‌كه‌مه، بۆیه ویستم له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكم به كاری میدیایی سیاسی، به "ئیمان ده‌رباز" ده‌ربكه‌وم.
*ده‌ڵێن ئیمان زۆر ناز ده‌كا، ئایا وای؟
-هه‌ندێك جار مرۆڤ نازانێ خه‌ڵكی چۆن ده‌یبینن، بۆیه هه‌ندێكجار به‌ناز ده‌رده‌كه‌وم لایان.
ده‌ڵێن به‌ته‌مای شوو بكه‌ی، ئایا به ئه‌وینداری ده‌بێ یان چۆن؟
-جارێ بڕیارم نه‌داوه، ده‌بێ كاتێكی گونجاو هه‌ڵبژرێرم بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه، كه بڕیاریشم دا، ئیدی گرنگ نییه چۆن ده‌بێ، گرنگ ئه‌وه‌یه، ئه‌و كه‌سه كورد بێت و هه‌ستی ئازادی تێدا بێت و وه‌كوو من كوردستانی بێت.
*ئه‌گه‌ر شووت كرد و هاوسه‌ره‌كه‌ت داوای كرد واز له كاری میدیایی بهێنی، هه‌ڵوێستت چی ده‌بێ؟
-هه‌رگیز ژیانی خانه‌واده‌یی خۆم ناگۆڕه‌مه به كار، هه‌ر كات زانیم كاره‌كه‌م، كاریگه‌ری خراپی ده‌بێ به‌سه‌ر ژیانمه‌وه، ئه‌وكاته بڕیاری ژیرانه ده‌ده‌م. رۆژنامه‌وانی ته‌نیا یه‌ك بوار نییه، ده‌توانم دوور له شاشه‌ش كاری خۆم بكه‌م.
*ڕاسته ده‌ڵێن زۆرت حه‌ز له زێڕه؟
-هه‌موو ژنێكی كورد حه‌زی له زێڕه، منیش كوردم، به‌ڵام زێڕ یه‌كێك نییه له شته هه‌ره گرنگه‌كان.
*زۆر جار له‌كاتی نووسین، به‌ده‌م خۆته‌وه گۆرانی ده‌ڵێی، ده‌نگی خۆت پێ خۆشه؟
-(به پێكه‌نینه‌وه) به‌ڵێ ده‌نگی خۆم پێ خۆشه، به‌ڵام هه‌ندێك جار كه له‌ماڵه‌وه گۆرانی ده‌ڵێم، دایكم ده‌ڵێ ده‌نگت ناخۆشه.
هاوڕێیه‌كت هه‌یه ده‌ڵێ، هه‌رده‌م ئیمان په‌رتووكی پێیه، به‌ڵام نازانم ده‌یخوێنێته‌وه یان هه‌ڵی ده‌گرێ؟
-ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه هاوڕێم بێت ئه‌وا ده‌زانێ، چونكه ڕۆژێك له ژیانی من بێ خوێندنه‌وه‌ی كتێب ناڕوات. هه‌موو شه‌وێك پێش خه‌وتن، ئه‌گه‌ر بۆ 30 خوله‌كیش بێت په‌رتووك ده‌خوێنمه‌وه. ئه‌و په‌رتووكانه‌ی ده‌یخوێنمه‌وه، هاوكارم بوون له ژیانمدا.