هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق وه‌كوو كورد شه‌ڕ ناكه‌ن
به‌ڕيوه‌به‌رو راوێژكارى سياسى- سه‌ربازى له په‌يمانگاى هودسن له واشنتۆن سه‌باره‌ت به پاڵپشتى ئه‌مه‌ريكا بۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه گوتى: "ئه‌مه‌ريكا پاڵپشتييه‌كى باشى كورده‌كانه، ئێمه هاوڕێين، جێى سه‌رنج نييه كه هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا يارمه‌تى كورد ده‌ده‌ن، له‌دواى ئه‌و هه‌وڵ و كۆششانه‌ش دێت كه كورد ده‌يگێڕێت له ناوچه‌كه‌دا".
له‌باره‌ى سه‌ركه‌وتنه‌كانى پێشمه‌رگه و تێكشكاندنى داعش گوتى: "ئه‌و سه‌ركه‌وتنه كه ده‌يبنين زۆر گرنگه بۆ شكاندنى داعش له‌و ناوچه‌يه، چونكه ئه‌مه وا ده‌كات هێزى داعش له‌ناوچه‌كه لاواز بكات و كۆنتڕۆڵى به‌سه‌ر دا بكرێ، له هه‌مانكاتيش هيزه ئه‌منييه‌كانى عێراق له‌و شه‌ڕانه‌دا زۆر كاريگه‌ر نين، ياخود وه‌كوو كورده‌كان شه‌ڕ ناكه‌ن، ئه‌مه‌ش واده‌كات ئه‌مه‌ريكا هاوكارى زياترى كورد بكه‌ن".
روونيشى كرده‌وه: "سنوورێك هه‌يه تا ئه‌و راده‌يه‌ى كه كورده‌كان ده‌توانن داعش تێك بشكێنن، له رووى ژماره‌شه‌وه زۆر نين، ده‌وره دراون، كورده‌كان له هه‌موو كه‌س زياتر شه‌ڕيان له‌پێناوى مانه‌وه‌دا كردووه، بۆيه ئێمه ده‌توانين دڵنيابين له‌و ناوچانه‌ى كه كورد ئازاديان ده‌كات چونكه پاريزراو ده‌بێت".
سه‌باره‌ت به‌و پرسياره‌ى كه ئايا ئه‌مه‌ريكا پشتگيرى كورد ده‌كات به‌مانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه‌ى كه ئازاديان ده‌كات؟ گوتى: "ئه‌مه‌ريكا خوازيارى ئه‌وه‌يه كه رێگه چاره‌يه‌ك بدۆزێته‌وه له نێوان به‌غدا و هه‌ولێردا ئه‌و كێشانه به رێككه‌وتن چاره‌سه‌ر بكرێ".