دوو لیوای پێشمه‌رگه له كه‌ركووك پڕچه‌ك ده‌كرێن
K24 - هه‌ولێر:
دوو لیوای سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كه‌ركووك به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا، له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا پڕ چه‌ك ده‌كرێن.
له‌م باره‌یه‌وه وه‌ستا ره‌سوول، به‌رپرسی میحوری 4ی كه‌ركووك، بۆ كوردستان 24 گوتی: " دوو لیوای سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌كه‌ونه مه‌شق، كه چه‌ك و چۆڵییان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه بۆ دابینكراوه، به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ به‌بێ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌غدا".