ئیتاڵیا له پاره‌كانی كوڕی ئه‌ردۆغان ده‌كۆڵێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
دادگای ئیتاڵیا دۆسیه‌ی تایبه‌تی به لێكۆڵینه‌وه له‌و پارانه كردووه‌ته‌وه، كه له‌لایه‌ن كوڕه گه‌وره‌ی سه‌رۆكی توركیا، هێنراوه‌ته ئیتاڵیا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له هه‌رێمی پۆلۆنیای ئیتاڵیا رایگه‌یاند، له‌سه‌ر سكاڵای بازرگانێكی تورك به‌ناوی (موراد هاكان ئۆزان)، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه له پاره‌كانی بیلال، كوڕه گه‌وره‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا كراوه‌ته‌وه.
ئه‌و بازرگانه توركه ده‌ڵێت: "بیلال چووه‌ته ئیتاڵیا و پاره‌یه‌كی زۆریشی له‌گه‌ڵ خۆیدا بردووه، ژماره‌یه‌ك پاسه‌وانی تایبه‌تیش به چه‌كه‌وه پارێزگاری لێده‌كه‌ن".
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كانی ئیتاڵیا، له‌سه‌ره‌تادا رێگا به كوڕه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان نه‌دراوه بچێته ئه‌و وڵاته، به‌ڵام دواتر به پاسپۆرتی دیپلۆماسی توانیویانه خۆیان بگه‌یه‌ننه ئیتاڵیا.
بیلال كه هاوینی رابردوو، خۆی گه‌یاندووه‌ته پۆلۆنیا، یه‌كێكه له‌و گومانلێكراوانه‌ی كه له دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی له توركیا تێوه‌گلاوه.
كوڕه گه‌وره‌كه‌ی ئه‌ردۆغان، دوای ئه‌وه‌ی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان، زۆرینه‌ی ره‌های په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ی دۆڕاند، توركیای به‌جێهێشت.
پێشتر رۆژنامه‌وانێكی تورك، له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، به‌ناوی (فوئاد عه‌ونی) بڵاویكرده‌وه، بیلال ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، به بڕه پاره‌یه‌كی "زۆره‌وه" توركیای به‌جێهێشت و رووی له ئیتاڵیا كردووه.
به‌ڵام بیلال تۆمه‌تی هه‌ڵاتنی بۆ ئیتاڵیا ره‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: "بۆ ته‌واوكردنی خوێندنی دكتۆرا گه‌ڕاومه‌ته‌وه ئیتاڵیا كه پێشتر له ساڵی 2007 مۆڵه‌تم وه‌رگرتبوو".
سه‌رچاوه: AFP
ا.م.ب