یه‌كێتی ئه‌وروپا له لوتكه‌ی داهاتوو باسی په‌كه‌كه ده‌كات
K24 – بڕۆكسل:
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتیی ئه‌وروپا، رایگه‌یاند: "له لووتكه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا كه بڕیاره له مانگی ئازاری داهاتوودا له نیوان یه‌كێتییه‌كه و توركیادا به‌رێوه‌بچێت، تاوتۆی داواكارییه‌كانی توركیا سه‌باره‌ت به پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه و پارتی یه‌كێتی دیموكراتی په‌یه‌ده بكرێت".
دۆناڵد تۆسك، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی یه‌كیتی ئه‌وروپا، له كۆتایی هاتنی لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، هه‌ر یه‌ك له هێرشه تیرۆریستیه‌كه‌ی شاری ئه‌نقه‌ره و "هه‌ڵكشانی گرژییه‌كانی نێوان توركیا و رووسیا"ی له ریزی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌دا هه‌ژمار كرد كه به‌ره‌وڕوویان بووه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له وه‌ڵامی پرسیارێكدا، له باره‌ی چاڕوهوانی توركیا له هاوكارییه‌كانی ئه‌وروپا له دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره و نیازی یه‌كێتییه‌كه، گوتی: "له باره‌ی هاوكاری سه‌باره‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمار، ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ، سه‌رۆك وه‌زیران، له په‌یوه‌ندی داین، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بڕیارمان دا بانگه‌واز بۆ لووتكه‌یه‌ك له سه‌ره‌تای مانگی ئازاری داهاتوودا بكه‌ین، كه توركیا ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی تێیدا به‌شدار بێت".
دارشتنه‌وه: نه‌وزاد محه‌ممه‌د