توركیا له هه‌ڵوێستی یه‌كێتیی ئه‌وروپا نیگه‌رانه
K24 – هه‌ولێر
وه‌زیری توركیا بۆ كاروباری یه‌كێتیی ئه‌وروپا، ڤۆلكان بوزكیر، رایگه‌یاند به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له باره‌ی هێرشه‌كانی (په‌كه‌كه) بۆ سه‌ر توركیا، یه‌كێتیی ئه‌وروپا متمانه‌ی خۆی له پاراستنی بێلایه‌نیی له ده‌ستداوه.
بوزكیر گوتیشی: "پاش ئه‌وه‌ی شاندی یه‌كێتیی ئه‌وروپا به سه‌رۆكایه‌تیی كایتی بیریی، سه‌ره‌دانی شاری ئامه‌دی كرد و پارتی كریكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)ی وه‌كو رێكخراوێكی تیرۆریست ناو نه‌برد، ئه‌و هه‌ڵوێسته نیگه‌رانیی لای ئێمه دروست كردووه و پێمانوایه یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌م هه‌ڵویسته‌یدا بێلایه‌ن نه‌بووه".
دیداره‌كانی شاندی یه‌كێتیی ئه‌وروپا به سه‌رۆكایه‌تی، كایتی بیریی، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) له شاری ئامه‌دی باكووری كوردستان، بۆ به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی شاره‌كانی سورووج و جزیره و سلۆپی، حكوومه‌تی توركیای ناراحه‌ت كرد.
گه‌وره دانووستكاری توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌و باره‌یه‌وه، رایگه‌یاند: "پێناسه‌نه‌كردنی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریست، بێلایه‌نیی یه‌كێتیی ئه‌وروپای له‌و باره‌یه‌وه خسته ژێر پرسیاره‌وه".
چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد و ئازادیی زیاتر له نێو توركیا، مه‌رجیكی یه‌كێتیی ئه‌وروپایە تا توركیا وه‌ك ئه‌ندامی خۆی قبول بكات، به‌ڵام به هۆی ده‌ستپیكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ وه‌ستانی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ریی له باكووری كوردستان، جارێكی دیكه رێڕه‌وی پێشكه‌وتنی ئه‌و پرۆسه‌یه راگیرا‌و به دیهاتنی هیواكانی ئه‌نقه‌ره‌ش بۆ ئه‌ندامبوون له یه‌كێتیی ئه‌وروپا له ماوه‌یه‌كی نزیكدا دواخرا.
سەرچاوە: DHA، داڕشتنه‌وه: نه‌وزاد محه‌ممه‌د