سیلین دیۆن لە چلەی ھاوسەرەكەی گۆرانیی دەچڕێت
K24 - ھەولێر:
ئەستێرە و گۆرانیبێژی بەناوبانگی جیھان سیلین دیۆن لە چلەی ھاوسەر و بەڕێوەبەری كارەكانی رینیە ئەنجێلیل گۆرانیی دەچڕێت.
گۆرانیبێژی بەڕەچەڵەك كەنەدیی سیلین دیۆن لە چلەی مردنی ھاوسەرەكەی ئاھەنگێكی سازكرد، لەسەرتای ئاھەنگەكە بە كورتە فیلمێك كە ئەرشیفی ڤیدیۆ و وێنەكانی سیلین دیۆن و رینیە ئەنجێلیل ھاوسەری دەستیپێكرد، دواتر ئەو ھونەرمەندە بە كراسێكی رەش و چاوی پڕ لە فرمێسك گۆرانیی چڕی وەك وەفایەك بۆ ھاوسەرەكەی.
لە ناوەڕاستی مانگی رابردوو و لەماوەی یەك ھەفتەدا ھاوسەر و برایەکی سیلین دیۆن بەھۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە گیانیان لە دەستدا.
سیلین دیۆن تەمەنی تەنھا 12 ساڵان بووە كاتێ رینیە ئەنجێلیلی ناسیوە، دواتر لە ساڵی 1994 ژیانی ھاوسەرگیریی لەگەڵ پێكهێنا و خاوەنی سێ منداڵن، بەناوەكانی شارلی كەتەمەنی 15 ساڵە و دوو كوڕی دیكە دووانە بەناوەی نێلسۆن و ئێدیی كە تەمەنیان 5 ساڵە.
سەرچاوە: Le monde، وەرگێڕان: شنۆ محەممەد