زياتر له 5300 مزگه‌وت له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
مامۆستا مه‌لا ئیدریس كاریتانی, له چوارچێوه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی (باسی رۆژ)ی كوردستان24، له باره‌ی گوتاری هه‌ینی مامۆستایانی ئایینی رایگه‌یاند، به رۆیشتنی كات، یاساكانی شه‌ریعه‌ت، بوون به یاسایی فه‌رمی و بۆ هه‌ر كێشه‌یه‌ك بڕگه و ماده‌ی تایبه‌ت له شه‌ریعه‌ت دانرابوو.
مه‌جید سه‌عید، قوتابی دكتۆرا له بواری فیقهی ئیسلامی له باره‌ی گوتاری مامۆستایانی ئایینی له هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به داخه‌وه ئه‌وه‌ی به‌رچاو ده‌كه‌وێت، فه‌وزایه‌ك هه‌یه له گوتاره‌كان.
هه‌روه‌ها گوتی: "به شێك له مامۆستایان له مه‌رجه‌كانی وتارخوێنی مزگه‌وت لایانداوه، ئه‌وه‌ش به خراپ شكاوه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافى حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گوتی: "شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی مزگه‌وت و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ مامۆستایان و ئه‌و فه‌زا ئازدییه‌ی ته‌رخانكراوه، له‌هیچ شوێنێكی دنیا نییه و شانازیش به‌و ئازادییه‌وه ده‌كه‌ین".
هه‌روه‌ها گوتی: "وه‌ك وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف نه‌مانویستووه سانسۆر بخه‌ینه سه‌ر مزگه‌وته‌كان و به‌هۆی زۆری ژماره‌ی مزگه‌وته‌كانیش كارێكی ئه‌سته‌مه".