فريشتهى ده‌رياى ئيجه ده‌رده‌كه‌وێت
K24 – هه‌ولێر:
ده‌رياى ئيجه وه‌ك سيمبوڵى خنكان و ژيان له‌ده‌ستدانى گه‌نجانى كورد و ئه‌و هاووڵاتييانه‌ى ده‌يانه‌وێت بگه‌نه ئه‌وروپا له ئێستادا هاتووه‌ته ناو كايه‌ى هونه‌ر و ئه‌ده‌بى كوردييه‌وه.
كچه گۆرانيبێژى كورد، ده‌ريا كاروان له ژێر ناونيشانى "فريشتهى ده‌رياى ئيجه" به‌رهه‌مێكى نوێى بڵاوكردووه‌ته‌وه و له‌سه‌رى نووسيويه‌تى: خۆى به‌رهه‌مه‌كه‌ى وێنه‌گرتووه و ويستوويه‌تى هه‌ر به ساده‌يى به‌رهه‌مه‌كه‌ى بڵاوبكاته‌وه.
له لێدوانێكى تايبه‌تى بۆ ماڵپه‌ڕى كوردستان 24، ده‌ريا كاروان رايگه‌ياند، ئه‌و خۆى زۆر ئاره‌زووى كارى ستۆديۆ ناكات و ده‌يه‌وێت هونه‌ر به شێوه ساده‌كه‌ى و وه‌ك ئه‌وه‌ى كه هه‌يه و له بههرهكانيدا خۆى ده‌نوێنێت پيشان بدات.
ده‌ريا به ده‌م ژهنينى پيانۆ و ئاوازێكى حهزينهوه، ده‌يه‌وێت بڵێت: فريشتهى ده‌رياى ئيجه ده‌ركه‌وت و منداڵانى له خنكان رزگار كرد.
چيرۆكى خنكانى ئالان كورديى و بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنه‌كانى پرسى په‌نابه‌رانى له پرسێكى لاوهكييهوه كرده پرسێكى مرۆيى جيهانيى.