جۆ بایدن داوای بنبڕكردنی دەستدرێژیی سێكسیی دەكات لە ھۆڵیوود

جۆ بایدن میوانی تایبەتی ئەمساڵی خەڵاتی ئۆسكار بوو.

K24 - ھەولێر:

جۆ بایدن، جێگری سەرۆكی ئەمریكا کە میوانی تایبەتی ئەمساڵی خەڵاتی ئۆسكار بوو، داوای بنبڕكردنی دەستدرێژیی سێكسیی كرد لە ھۆڵیوود.

جۆ بایدن کە سەرپەرشتیی ھەڵمەتێک دەکات بۆ نەھێشتنی كولتووری دەستدرێژیی سێکسیی لە نێو ھۆڵیوود، لە گوتارەکەیدا لە بەردەم زۆربەی ئەستێرە جیھانییەکانی سینەمادا گوتی: "با ھەموومان پێکەوە رووبەڕووی ئەو دیاردەیە ببینەوە کە بووەتە ھۆی ناشرینکردنی وێنەی ھۆڵیوود".

پاشان جۆ بایدن خەڵاتی باشترین گۆرانیی بەخشییە گۆرانبێژی ناسراو لەیدی گاگا کە گۆرانییەکی تایبەت بە رووبەڕووبونەوەی دەستدرێژیی سێکسیی لە ھۆڵیوود چڕیوە و ئەو گۆرانییەش بەشێکە لەو ھەڵمەتەی جۆ بایدن سەرپەرشتیی دەکات.

جۆ بایدن یەکێکە لەو ژمارە کەمەی سیاسەتمەداران کە بانگھێشتی ئاھەنگی خەڵاتی ئۆسکار کراون، لە كاتێكدا لە ساڵی  2013 میشێل ئۆباما، خانمی یەكەمی ئەمریكا بانگھێشتی ئۆسكار كرابوو.

دوێنێ شەو رێوڕەسمی دابەشكردنی 88 مین خەڵاتی ئۆسكار لە لۆس ئەنجەلس لە ئەمریكا بەڕێوەچوو.

داڕشتنەوە: ش، م