پەیوەندییەکی نھێنی لیۆناردۆ دیكاپریۆ ئاشكرا بوو

لە ساڵی 2013 پەیوەندی لەگەڵ كچە نمایشكارێک ھەیە

K24 - ھەولێر:

دوای ئەوەی لیۆناردۆ دیکاپریۆ ئەكتەری ناوداری هۆڵیوود خه‌ڵاتی ئۆسكاری برده‌وه‌، پەیوەندییەکانی نھێنیی لەگەڵ کچە نمایشکارێکی ئەڵمان ئاشکرا کرا.

دوو رۆژ لەمەوبەر لیۆناردۆ دیكاپریۆ ئەكتەری ناوداری ھۆڵیوود دوای شەش جار كاندیدكردنی بۆ دواجار خەڵاتی ئۆسكاری بردەوە، بۆیە ئێستا میدیاكانی جیھان سەرقاڵی ئاشكراكردنی نھێنییەكانی ژیانی ئەو ئەكتەرەن.

میدیاكان ئاشكرایان كرد كە: لیۆناردۆ لە ژیانیدا لەگەڵ چەندین ئەستێرەی جیھانیی پەیوەندیی نھێنی ھەبووە، دیاریترینیان لەگەڵ نمایشكار ئیریسا ویڵسون بووە، کە لە ساڵی 2005 پەیوەندیی خۆشەویستیی لەگەڵ ھەبووە، ھەر لەو ساڵەدا ئەو خانمە نمایشاكارە شوشەیەكی كێشاوە بە سەری لیۆناردۆ و بەسەختیی برینداری كردووە، میدیاكان باس لەوە دەكەن كە شوێنی برینەكەی تا ئێستا بە رووخساری لیۆناردۆ دیارە.

ھەروەھا رۆژنامەی لۆمۆند نوسیووێتی: "لیۆناردۆ لە ساڵی 2013 تا ئێستا پەیوەندیی لەگەڵ كچە نمایشكاری ئەڵمانیی تونی گارن ھەیە".

دوو رۆژ لەمەوبەر رێوڕەسمی ئاهەنگی دابەشكردنی 88 مین خەڵاتی ئۆسكار لە لۆس ئەنجەلس لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریكا بەڕێوەچوو، تێیدا لیۆناردۆ توانیی خەڵاتی ئۆسكار بەدەست بێنێت.

وەرگێڕان: ش ، م