"ئايه‌توڵڵاى مه‌زن" كوڕه هه‌ژاره‌كه چۆن بووه سێبه‌رى خوا له‌سه‌ر زه‌وى؟!
K24 – هه‌ولێر:
گه‌نجێكى هه‌ژار بوو، ره‌چه‌ڵه‌كى ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه سه‌ر پێغه‌مبه‌رى ئيسلام، وه‌ك باوكى رێگه‌ى مه‌زهه‌بى گرتووه‌ته به‌ر، به‌ڵام ته‌فسيرى ئه‌و جيايه له ته‌فسيرى باوكيى بۆ ده‌قه ئاينييه‌كان.
ئه‌و كوڕى دووه‌مى باوكه هه‌ژاره‌كه‌ى بوو، جه‌واد خامه‌نه‌ئى باوكيى به ده‌ستكورتيى ناسراو بوو، ماڵباته‌كه‌يان وه‌ك ماڵباتێكى شيعه‌مه‌زهه‌ب ته‌نيا ژوورێكيان هه‌بوو، هه‌مووان له‌وێ ده‌ژيان، هه‌رجارێك باوكى ميوانى هێنابايه‌وه جێگه‌ى دانيشتنيان ته‌نگ ده‌بوو. خاتوو ميرداماديى دايكى نه‌يده‌توانى زۆر جار خوانى شێوان ئاماده بكات، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ى نه‌خۆشه به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ميوانيان ده‌هات و ئيدى نه‌يده‌توانى بپرژێته سه‌ر خوان سازكردن. زۆربه‌ى ئێواره‌كان نانى وشك ياخود نان و كشميشيان ده‌خوارد.
ئه‌و گه‌نجه هه‌ژاره مێزه‌ره ره‌شه، عه‌لى خامه‌نه‌ئى بوو، ئه‌و گه‌نجه‌ى له‌و په‌ڕى هه‌ژارييدا بووه سايه‌ى خودا له‌سه‌ر زه‌وى.
"عه‌با و مێزه‌رى ره‌ش"
رۆژگار تێپه‌ڕى، عه‌لى خامه‌نه‌ئى له نان و كشميش خواردنه‌وه گه‌يشته ئه‌و ئاسته‌ى 500 هه‌زار دۆلارى ئه‌مريكايى بدات بۆ ئه‌وه‌ى ئامێرێكى تايبه‌ت بۆ پشكنينى خواردن بكڕێت!
ئێستا ئه‌و خاوه‌نى 100 ئه‌سپه، كه نرخيان له سه‌رووى 40 مليۆن دۆلاره‌وه‌يه. ئه‌سپه‌كانى ئه‌و هه‌ژاره له دوو كێڵگه‌دا دابه‌شكراوون كه رووبه‌ريان زياتر له 13 هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه‌يه. ئه‌سپه‌باڵدار، يه‌كێكه له ناوى ئه‌سپه‌كانى و زۆر لاى خۆشه‌ويسته، ته‌نيا بۆ ئه‌و ئه‌سپه فڕۆكه‌يه‌كى ته‌رخانكردووه بۆ گواستنه‌وه‌ى. ئيدى هه‌قه بپرسين، ئه‌رێ ئايه‌توڵڵاى عوزما عه‌لى خامه‌نه‌ئى ده‌وڵه‌مه‌نده يان هه‌ژار، نا ئه‌و ئێستا تۆڵه‌ى ئه‌و هه‌ژارييه ده‌كاته‌وه، كه له سه‌رده‌مى فه‌رمانڕه‌وايه‌تى شاى ئێران‌دا ماڵباته‌كه‌ى تێيدا ده‌ژيان.
له فيلمێكيدا له باره‌ى خامنه‌ئييه‌وه، ده‌رهێنه‌رى ئێرانى موحسن مه‌خمه‌ڵباف، باسى له‌وه كردووه، هێشتا خامنه‌ئى سه‌بيل (قننه) ئه‌كێشێت. ئه‌و كه به منداڵى خاتوو ميردامادى دايكى نه‌يده‌توانى نانى شه‌وێى بۆ ئاماده بكات و سكى له برسان هه‌ڵده‌گوشى، ئێستا زۆر بايه‌خ به سه‌بيل كێشان ئه‌دات. ئێستا خامه‌نه‌ئى 200 سه‌بيلى هه‌يه كه نرخيان نزيكى يه‌ك مليۆن دۆلاره. هه‌روه‌ها 300 ئه‌نگوستيله‌ى گرانبه‌هاى هه‌يه كه نرخى يه‌كێكيان 500 هه‌زار دۆلاره. هه‌روه‌ها 170 گۆچانى كه‌له‌پورى هه‌يه. 120 عه‌باى گرانبه‌هاى هه‌يه كه نرخيان له سه‌رووى دوو مليۆن دۆلاره‌وه‌يه. جگه له‌وانه‌ش، گه‌نجه هه‌ژاره‌كه بووه‌ته خاوه‌نى زياتر له 1200 ئۆتۆمبێل، كه 17يان گوله نه‌بڕن.
به‌ڵام هێشتا خامه‌نه‌ئى خۆشحاڵ نييه تا ئه‌و كاته‌ى بتوانێت هه‌موو كۆشكه‌كانى شاى سته‌مكار به‌كاربهێنێت، كه به گوێره‌ى گێڕانه‌وه‌كانى شۆرشى ئيسلامى ئه‌و كۆشكانه موڵكى ميله‌ت بوون و شاى ئێران داگيرى كردبوون. ئێستا خامه‌نه‌ئى له رووى ئاسمانيشه‌وه، فڕۆكه‌گه‌لێكى هه‌يه كه ژماره‌يان هه‌شت فڕۆكه‌ى تايبه‌تييه. ئێستا ده‌زانيت بۆچى ئه‌و ناونيشانه شۆكهێنه‌ره‌مان هه‌ڵبژاردبوو، بخوێنه‌وه بزانه چۆن ئه‌و گه‌نجه هه‌ژاره بووه سێبه‌رى خودا له‌سه‌ر زه‌ويى.
سه‌ره‌تا قوتابى حه‌وزه‌كان بوو
جه‌واد خامه‌نه‌ئى، باوكى عه‌لى، پياوێكى مه‌زهه‌بى نه‌ريتخواز بوو. بڕواى به جيايى سياسه‌ت له دين هه‌بوو. ئه‌و چاوه‌ڕوانى ده‌ركه‌وتنى پێشه‌واى دوازده‌هه‌مى شيعه‌كان مه‌هديى مونته‌زه‌ر بوو. كه به بڕواى ئه‌وان ئه‌و پێشه‌وايه له ساڵى 329ى كۆچييه‌وه په‌نهان بووه.
عه‌لى له ته‌مه‌نى چوار ساڵييه‌وه خراوه‌ته به‌ر خوێندنى حه‌وزه مه‌زهه‌بييه‌كان. دواتر چووه‌ته مه‌شهه‌د. پاشانيش روويكردووه‌ته نه‌جه‌ف بۆ ئه‌وه‌ى بگاته خزمه‌تى مامۆستايانى وه‌ك ئه‌بى قاسمى خوئى و شاهرودى و حه‌سه‌نى بجنوردى.
ئه‌و له نێوان حه‌وزه‌كانى نه‌جه‌ف و قوم و مه‌شهه‌ددا هاتوچۆى ده‌كرد.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش چووه‌ته قوتابخانه‌ى گشتيى و تا پۆلى دووى ناوه‌ندى خوێندووه.
له شه‌سته‌كانى سه‌ده‌ى رابردوودا، خومه‌ينى رۆڵى مه‌رجه‌عييه‌تێكى گه‌وره‌ى له ئێران‌دا ده‌گێڕا.
خامه‌نه‌ئى خۆى گه‌يانده خومه‌ينى و بووه قوتابى ئه‌و. دواتر بووه يه‌كێك له موريده‌كانى. كاتێك خومه‌ينى راپه‌ڕينى 1962ى ده‌ستپێكرد، خامه‌نه‌ئى يه‌كێك له‌و گه‌نجه مێزه‌ره ره‌شانه بوو به هه‌موو هێزييه‌وه كارى ده‌كرد بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى بيروباوه‌ڕه‌كانى خومه‌ينى.
ساڵانى خه‌بات و خوێن
به سانايى ده‌توانين بڵێين زۆرێك له‌و موڵكدارانه‌ى ئێستا ئێران به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن له سه‌رده‌مى شادا نانى شه‌ويان نه‌بووه و زۆر هه‌ژار بوون. به‌شێكيشيان ئه‌و به‌رهه‌ڵستكارانه بوون كه شا له زيندانى ئاخنيبوون و سزا و ئه‌شكه‌نجه‌ى ده‌دان. خامه‌نه‌ئى هه‌م له هه‌ژاره‌كان و هه‌ميش له‌و به‌رهه‌ڵستكارانه بوو، كه زياتر له جارێك له لايه‌ن شاوه زيندانيكرابوو. به دياريكراوى ئه‌و له ماوه‌ى ساڵانى نێوان 1963 تا 1974 بۆ ماوه‌ى شه‌ش جار زيندانيكرابوو.
به‌ڵام هێشتا ناتوانين بڵێين ئه‌وه‌ى خامه‌نه‌ئى به‌خشيويه‌تى به شۆڕشه‌كه‌ى خومه‌ينى زياتر بووه له‌وه‌ى هاوڕێ و هاوبيره‌كانى به‌خشيويانه.
شۆڕشى گه‌لانى ئێران به هه‌وڵ و ماندووبوونى چه‌په‌كان و مێزه‌ره ره‌شه‌كان و ته‌واوى توێژه‌كانى ئێران هاته به‌رهه‌م و دواتر خومه‌ينى وه‌ك باڵدارێك به‌سه‌ر دارى شۆڕشه‌كه‌وه نيشته‌وه.
خامه‌نه‌ئى گوتاربێژێكى زار ره‌وان بوو. له گوتاربێژيدا خاوه‌ن به‌هره‌يه و مرۆڤ راده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ى گوێى لێبگرێت.
رۆيته‌رز له باره‌ى خامه‌نه‌ئييه‌وه به‌دواداچوونێكى كردبوو، يه‌كێك له هاوڕێكانى خامه‌نه‌ئى له زيندان به‌و ئاژانسه‌ى وتبوو، خامه‌نه‌ئى كه‌سايه‌تييه‌كه، وا هه‌ست ده‌كه‌يت دوو كه‌س هه‌ن له‌و كه‌سايه‌تييه‌دا، ئه‌و له يه‌ك كاتدا تيۆرداڕێژه‌رى شۆرشى ئيسلامى بوو، به‌رگرى له هاوسه‌رگيرى ده‌سه‌ڵاتى سياسى و ئاين ده‌كرد، هه‌روه‌ها وه‌ك يه‌كێك له هه‌ژاره‌كان داكۆكى له مافى چه‌وساوان ده‌كرد.
هاوڕێكانى خامه‌نه‌ئى له زينداندا بۆچوونى جيايان له باره‌يه‌وه هه‌يه، يه‌كێكيان ده‌ڵێت: رۆژێكيان خامه‌نه‌ئيم بينيى له ژێر په‌نجه‌ره‌يه‌كى زيندانه‌كه وه‌ستابوو، نزاى ده‌كرد و به كوڵ ده‌گريا.
به گوێره‌ى ئه‌و ژياننامه‌يه‌ى بۆ خامه‌نه‌ئى نووسراوه‌ته‌وه و له سايتى فه‌رمى خۆي‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ناوبراو له زينداندا تووشى ئه‌شكه‌نجه و سزا بووه. له ناو ئێرانيشدا چه‌ند جارێك نه‌فى كراوه. دوايين جار كه ئازادكراوه، قه‌ده‌غه‌كراوه لێى نوێژى به كۆمه‌ڵ بخوێنێت و گوتار و وانه پێشكه‌شبكات و ته‌نانه‌ت له ماڵى خۆيشيدا قه‌ده‌غه بووه وانه بڵێته‌وه. به‌ڵام ئه‌و به‌نهێنى به‌رده‌وام بووه له كاركردن و له ژێر ناوى خوازراودا، كتێبێكى به ناونيشانى "پڕۆژه‌يه‌كى گشتيى بۆ فيكر" به ناوى عه‌لى حوسێنى ده‌ركردووه.
له روانه‌ى فيكرى خومه‌ينيدا ده‌سه‌ڵات سێگۆشه‌يه‌كه، شه‌ريعه‌ت له گۆشه‌ى سه‌ره‌وه و گه‌ل له گۆشه‌ى راست و ويلايه‌تى فه‌قيهيش له گۆشه‌ى چه‌پى سێگۆشه‌كه‌يه و به بێ يه‌ك هه‌ڵناكه‌ن و سێگۆشه‌كه ته‌واو نابێت.
گرنگ ئه‌وه‌يه، ره‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌و سێگۆشه‌يه له فيكرى خامه‌نه‌ئييدا هه‌مان تێگه‌يشتن نييه كه له فيكرى خومه‌ينيدا هه‌بوو.
خومه‌ينى خۆى له ماڵێكى ساده‌دا له باكوورى تاران ده‌ژيا. چه‌ند كه‌سێك به ده‌وروپشتييه‌وه هه‌بوون و خزمه‌تيان ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا خامه‌نه‌ئى، له كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى گه‌وره‌ى تاران‌دا ده‌ژييت. نزيكه‌ى 500 كه‌س ته‌نيا له نووسينگه‌كه‌يدا كارده‌كه‌ن. زۆربه‌يان له ناو ريزه‌كانى سوپاى پاسدارانه‌وه هاتوون. خامه‌نه‌ئى 2000 نوێنه‌رى له ده‌زگا گه‌وره‌كانى ده‌وڵه‌تدا هه‌يه. خومه‌ينى بڕواى وابوو، ده‌سه‌ڵاتى ويلايه‌تى فه‌قيهـ ده‌سه‌ڵاتى ره‌هايه، هه‌موو شتێك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێغه‌مبه‌ر و عه‌لى كوڕى ئه‌بوتاڵيب، وه‌ك ئه‌وه‌ى له كتێبى حكومه‌تى ئيسلامييدا هاتووه، به‌ڵام ئێستا خامه‌نه‌ئى ده‌سه‌ڵاتگه‌لێكى ئابوورى و تواناى بڕياردانى ئه‌وتۆى هه‌يه كه هيچ كاتێك خومه‌ينى تواناى واى له‌به‌رده‌ستدا نه‌بووه.
ته‌نيا 40 ساڵ بوو
ئه‌و سه‌روبه‌نده‌ى شۆڕش سه‌ركه‌وت، خامه‌نه‌ئى ته‌مه‌نى 40 ساڵ بوو. ئه‌م كه‌سايه‌تييه‌كى هێنده ديار نه‌بوو. نه‌گه‌يشتبووه ئاستيى مه‌رجه‌عييه‌ت. له ماوه‌ى كارى سياسييدا خۆى له كۆشش و هه‌ڵهێنجانى بيروڕاى فيقهى به‌دوورگرتبوو، كه يه‌كێكه له پێويستيى و ئه‌ركى مه‌رجه‌عييه‌ته‌كان. زۆرتر ده‌ركه‌وتنى خامه‌نه‌ئى بۆ ئه‌و كاته ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له په‌رله‌مانى ئێران‌دا سكاڵايه‌كى له دژى ئه‌بولحه‌سه‌ن به‌نى سه‌در تۆمار كرد و ئه‌وه‌ش سه‌ريكێشا بۆ درووستبوونى فشار له سه‌رى و سه‌ره‌نجام راكردنى له ئێران. دواى ئه‌و محه‌ممه‌د عه‌لى ره‌جائى هات، كه له ئابى 1981 كوژرا و دواى مانگێك له ده‌ستبه‌كاربوونى هێزه‌كانى سه‌ر به شۆڕش داوايانكرد، خامه‌نه‌ئى بۆ ئه‌و پۆسته كانديد بكرێت و دواى به‌ده‌ستهێنانى 16 مليۆن ده‌نگ له كۆى 17 مليۆن ناوبراو پۆسته‌كه‌ى گرته‌ده‌ست.
به گشتيى خامه‌نه‌ئى له دواى سه‌ركه‌وتنى شۆڕش ئه‌م پۆستانه‌ى به‌ده‌ستهێناوون كه گرنگترينيا نوێنه‌رى خومه‌ينى بووه له ئه‌نجوومه‌نى باڵاى به‌رگرى و هه‌روه‌ها ئه‌م پۆستانه‌شى هه‌بوونه:
1.جێگرى وه‌زيرى به‌رگرى.
2.به‌رپرسى يه‌كه‌مى سوپاى پاسداران.
3.ئيمام جومعه‌ى تاران.
4.سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى شۆڕشى رۆشنبيرى.
5.سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى داڕشتنى سياسه‌ته باڵاكانى وڵات.
كاتێك خومه‌ينى كۆچى دواييكرد، خامه‌نه‌يى له رێگه‌ى به‌كارهێنانى په‌يوه‌ندى و هێزه‌وه توانى بگاته ترۆپكى ده‌سه‌ڵات. ئه‌نجوومه‌نى شاره‌زايانى رێبه‌رى رۆژێك دواى مردنى خومه‌ينى بۆ هه‌ڵبژاردنى رابه‌رى نوێ كۆبوونه‌وه. خامه‌نه‌ئى ته‌نيا 50 ساڵ ته‌مه‌نى بوو. سه‌رۆكى ئێران بوو. به كرده‌وه متمانه‌ى خومه‌ينى به‌ده‌ستهێنابوو. كه‌سايه‌تييه‌كى وه‌ك هاشمى ره‌فسنجانى وتارێكى خوێنده‌وه و تێيدا گوتى: من له‌گه‌ڵ ئيمامدا دوو به دوو دانيشتبووين، ئيمام (خومه‌ينى) پێى گوتم: خامه‌نه‌ئى ته‌نيا كه‌سه بتوانێت دواى مردنم كاروباره‌كان به ئه‌ستۆ بگرێت. به‌و جۆره خامه‌نه‌ئى ده‌نگى به‌ده‌ستهێنا و له لايه‌ن ئه‌نجوومه‌نه‌وه وه‌ك رابه‌رى ئێران هه‌ڵبژێردرا.
دنيا ده‌ورانه
له يه‌كه‌م ديدارى نێوان رابه‌رى نوێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانى ئه‌و كاته‌ى ئێران مير حوسێن موسه‌ويدا، خامه‌نه‌ئى گوتى: "ئه‌و به‌رپرسيارێتييه زۆر گه‌وره‌تره له‌وه‌ى به‌نده‌يه‌كى لاواز و چكۆڵه‌ى وه‌ك من بتوانێت له ژێر باريدا ده‌رچێت، هيچ كه‌س بڕوا نه‌كات من به درێژايى ژيانم و ته‌نانه‌ت ئه‌و كاته‌ش سه‌رۆك بووم و له رۆژگارى شۆڕش و تێكۆشان و دواى سه‌ركه‌وتنى شۆڕشيشدا بۆ يه‌ك چركه ساتيش به بيرمدا نه‌هاتووه، رۆژێك له رۆژان ئه‌و به‌رپرسيارێتييه وه‌ربگرم، هێشتا من خۆم به قوتابييه‌كى چكۆڵه‌ى شوێنكه‌وتووى عيلم ده‌زانم و پڕم له هه‌ڵه و كه‌موكورتيى و پێويستى زۆرم به ئامۆژگارى و ره‌خنه و هاوكارى هه‌موو تاكێكى ئێرانى مه‌زنه".
ئه‌مه قسه‌ى ئه‌و بوو به‌رامبه‌ر به موسه‌ويى، به‌ڵام رۆژگار هات و تێپه‌ڕى، موسه‌ويى له ژێر فه‌رمانڕه‌وايى خامه‌نه‌ئييدا خرايه ژێر نيشته‌جێبوونى زۆره‌ملێ و گه‌مارۆدرانى له ماڵه‌كه‌ى خۆي‌دا.
خامه‌نه‌ئى له باره‌ى تاوانه‌كه‌ى مووسه‌وييه‌وه گوتى: "تاوانى ئه‌و كه‌سه زۆر به‌دفه‌ڕانه و ناكڵۆكاره و ئه‌گه‌ر ئيمام خومه‌ينى زيندووبوايه، بڕيارێكى توندترى له دژى ده‌رده‌كرد. ئه‌گه‌ر دادگايى كرابا حوكمێكى زۆر قورسترى به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرا هه‌ربۆيه بڕيار ده‌ده‌م نه‌رم و به به‌زه‌يى بم له‌گه‌ڵى و ته‌نيا له ماڵه‌كه‌ى خۆي‌دا ده‌ستبه‌سه‌رى بكه‌ن".
خامه‌نه‌ئى له رووى ده‌سه‌ڵاته‌وه، راسته‌وخۆ فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزى چه‌كداره. ئه‌ندامانى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى داده‌نێت. ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆك كۆمار په‌سند ده‌كات. ئه‌نجوومه‌نى پاراستنى ده‌ستوور په‌سند ده‌كات و سه‌رپه‌رشتيارى ئه‌نجوومه‌نى ده‌ستنيشانكردنى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى ئێرانه. ده‌سه‌ڵاتى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕياره‌كانى په‌رله‌مان و راگه‌ياندنى شه‌ڕ و ئاشتيى هه‌يه. ته‌نيا كه‌سه بتوانێت په‌يوه‌ندى سێ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى ئێران رێكبخات.
سێگۆشه‌كه‌ى خامه‌نه‌ئى
ئێرانى سه‌رده‌مى خامه‌نه‌ئى به‌و سێگۆشه‌يه كار ناكات كه خومه‌ينى ره‌نگڕێژى كردبوو، ده‌سه‌ڵاتى دينيى ره‌ها ته‌نيا بۆ خامه‌نه‌ئييه و له سه‌رووى سێگۆشه‌كه‌وه‌يه. ده‌سه‌ڵاتى عه‌سكه‌رى له گۆشه‌ى راست و ده‌سه‌ڵاتى ئابووريش له گۆشه‌ى چه‌پى سێگۆشه‌كه‌يه.
وه‌رگێڕان و پوخته‌كردنى: ئ.هـ