ئه‌كته‌رێكی هۆلیوود سعوودیه‌كان تووڕه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكی و ئه‌ستێره‌ی هۆلیوود، تۆم هانكس، به به‌شداریكردنی فیلمی "A Hologram for the King"، كه له میسر وێنه‌گیراوه، سعوودییه‌كان تووڕه ده‌كات، به گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "سبق"ی سعوودی، له ئێستادا ته‌نها رێكلام "پرۆمۆ"ی فیلمه‌كه بڵاوبووه‌ته‌وه.
چیرۆكی فیلمه‌كه باس له بازرگانێكی ئه‌مه‌ریكی به‌ناوی "ئالان كلای" ده‌كات، كه نیشته‌جێی ویلایه‌تی بۆستنه، كه به‌هۆی قه‌یرانی دارایی، دووچاری زیانێكی مادی زۆر ده‌بێته‌وه، بۆیه بڕیار ده‌دات بچێته سعوودیه و له رێگه‌ی ئه‌و شاره‌زایی و بیرۆكانه‌ی هه‌یه‌تی، له‌گه‌ڵ میرێكی سعوودی، له‌سه‌ر دروستكردنی پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌به‌رهێنان بكات.
به گوێره‌ی چیرۆكی فیلمه‌كه، دواتر ئه‌و بازرگانه به‌هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه ده‌كه‌وێته نه‌خۆشخانه و له‌لایه‌ك خانمه پزیشكێكی سعوودیه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و ئه‌و خانمه پزیشكه‌ش ده‌كه‌وێته داوی خۆشه‌ویستی بازرگانه‌كه.
ماڵپه‌ڕی "Vocativ" له راپۆرتێكدا ده‌ڵێت: "فیلمه نوێیه‌كه‌ی تۆم هانكس، سعوودییه‌كانی له‌خۆی تووڕه كردووه"، له ناوه‌ڕۆكی راپۆرته‌كه‌شدا هاتووه: "فیلمه‌كه سعوودییه‌ی وه‌ك بیابانێك وشك پیشانداوه كه پڕه له جوانی و كه‌سایه‌تی بیابانه‌كان، ئه‌وه‌ش وایكردووه سعوودییه‌كانی تووڕه كردووه".
تۆم هانكس، پێشتر به‌شداری له چه‌ندین فیلمی سینه‌ماییدا كردووه، به‌ناوبانگترین ئه‌و فیلمانه‌ی به‌شداری تێداكردوون، بریتین له (Saving Private Ryan- Catch me If You Can? - Cast Away).