ڤیدیۆیەكی تەنز و كۆمێدی لە سەر سەرۆكی رووسیا بڵاودەبێتەوە

كلێمەن سلاكۆنیا، ئەكتەری كۆمێدی سلۆڤینیا دەلێت، ئامانجم لەو ڤیدیۆیە لەیەك نزیك كردنی ھەواداران و نەیارانی ئەو كەسایەتیانەیە
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/747fb50e-12cc-4485-9863-d9f0028418c4/music%20videoy%20Putin.ism/manifest

K24 - ھەولێر:

میوزیك ڤیدیۆیەكی تەنز و كۆمێدی لە سەرڤلادیمیر پوتین، سەرۆك كۆماری رووسیا بڵاوبووەتەوە، تا ئێستا زیاتر لە سێ ملیۆن بینەری ھەبووە، كلێمەن سلاكۆنیا، ئەكتەری كۆمێدی سلۆڤینیا دەلێت، ئامانجم لەو ڤیدیۆیە لەیەك نزیك كردنی ھەواداران و نەیارانی ئەو كەسایەتیانەیە.

ڤیدیۆكە بە ناوی پوتین پوت ئەوتە، كۆمێدیەكی سلۆڤینیا بە جل و لاسایی كردنەوە دەوری سەرۆكی رووسیا دەگێڕێت.

كۆلمەن سلاكۆنیا، ئەكتەری كۆمێدی دەڵێت: " بڕیارمدا خۆم خەرجی ڤیدیۆكە لە ئەستۆ بگرم، كاتێك بە ھاوكاری ھاوڕێكانم كارەكەم تەواو كرد لە یۆرۆڤێژنی سلۆڤینیا پەیوەندیان پێوەكردم و داوایان لێكردم بەشداری بكەم لە یۆرۆڤێژنی سلۆڤینیا بۆ ھەلبژاردنی نوێنەری وڵات، ھەلبژاردنی منیش پوتین بوو".

ئەو ئەكتەرە كۆمێدیە گوتیشی: "دەمەوێت لە ناوەڕاستدابم، واتە بەلای ھیچ لایەنێكدا نەچم، دەمەوێت خەڵك لەیەكتری نزیك بكەمەوە، واتە ئەوانەی كە حەزیان لەم كارەیە یان ئەوانەی كە حەزیان لێنیە، لەیەكتر نزیك ببنەوە ئامانجی من لەم كارەدا ئەوەیە"

ھاوكات ئەو ئەكتەرە ئاماژە بەوە دەكات كە لە داھاتوو كار لە سەر چەند كەسایەتیەكی دیكە دەكات دەشڵێت: " دەمەوێت لەگەل رووداوەكانی رۆژ ھاوڕێ بم، كاری داھاتووم دۆنالد ترامپی بەربژێری كۆمارییەكانە بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكایە و دوای ئەویش ئەنگێلا مێركل"

كۆلمەن سلاكۆنیا، ئەكتەر و شانۆكاری تەمەن 31 ساڵی سلۆڤینیا ھیوادارە  پشتگیری دارایی زیاتر بكرێت بۆ ئەوەی كارەكانی گەورەتربكات.

داڕشتنەوە: ش، م