بۆ يه‌كه‌مجاره‌.. كچه‌ شانۆكارێكى سلێمانى به‌ سه‌ماكردن تابۆكان ده‌شكێنێت

"بیرم لە لێكدانەوەی بینەران دەكردەوە"
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/0fb1ff71-b948-4dfe-90ca-38c638051bf3/shanoi%20zankoi%20slemani.ism/manifest

K24 - سلێمانی:

شانۆگەرى لە ئیوارەك، لە لایەن دوو خوێندکارى کۆلێژى هونەرە جوانەکانى زانکۆى سەلاحەدین لە سلێمانى  نمایش کرا، جیاوازتر لە كارەكانی دیكە ئەم شانۆگەرییە جوڵە و بەریەك كەوتنی جیاوازی تێدایە و باس لە ژیانی ژن و مێردێك  دەکات.

لە لێدوانێكدا بۆ (كوردستان24) شاینا مەحمود، خوێندكاری كۆلێژی ھونەرەجوانەكانی سەلاحەدین گوتی: "بیرم لەوە كردەوە دەبێ كارەكەم لای بینەر چۆن لێكدانەوەی بۆ بكرێت، چونكە ھەندێك جوڵە و بەریەك كەوتن ھەیە نامۆیە بە كۆمەڵگەی ئێمە، بەڵام بەو پێیەی ئەوەش ھونەرێكە دەبێ لەو چوارچێوە بێینە دەرەوە و وەك ھونەرێكی جیھانی سەیری بكەین".

هاوڕێ کەمال، خوێندكاری كولێژی ھونەرەجوانەكانی سلێمانی، كە لەم شانۆیەدا لەگەڵ شانیا نواندنی شانۆگەریەكەی دەكرد ئەو باس لە گرفتەكانی خوێندكارانی كۆلێژ دەكات لە قۆناغی كۆتای ئەو دەڵێ: "لە قۆناغی كۆتای خوێندن، خوێندكارێك دەبێ كارنامەیەكی دەرچوونی ھەبێت، ئەمەش پێویستی بە خەرجی ھەیە كارنامە ھیچ نەبێت یەك ملیۆن دیناری دەوێت".

گوتیشی: "خوێندكار ھەیە بە دوای سپۆنسەر گەڕاوە بۆ كارنامەكەی ئەویش نییە، خوێندكاران ناچارن شتێك بفرۆشن یان پارە قەرز بكەن بۆ ئەوەی كارنامەكە ئامادە بكەن".