جۆن كێری هیواخوازم نهورۆز ببێتە مایەی خۆشی بۆ ئەو گەلانەی یادی ئەو رۆژە دەکەنەوە
K24 – ھەولێر:
جۆن کێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پیرۆزبایی جهژنی نەورۆزی کرد و رایگەیاند، هیوادارم نهورۆز ببێتە مایەی خۆشی بۆ ئەو گەلانەی یادی ئەو رۆژە دەکەنەوە.
جۆن کێری دهڵێت: "لە ئەمریکا بەسەدان هەزار هاووڵاتی ئەمریکی و ئێرانی و کورد، یادی ئەو رۆژە دەکەنەوە، هیوادارم نهورۆز وەک مانای ناوەکەی ببێتە سەرەتاییەکی باش".
لە درێژەی پیرۆزبایی نامەکەیدا جۆن كێری، باسی لە رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران كردوه و رایگهیاند:"ئەمساڵ بەرەوپێشچوونێکی بەرچاو لە پەیوەندییە دیبلۆماسییەکان بەدەست هاتوون و توانیمان لە چوارچێوەی گفتوگۆ دیبلۆماسییەکان، بگەینە رێککەوتن و ئەو گەمارۆیە لەسەر وڵاتەکە هەڵبگرین، کە بەهۆی وزەی ئەتۆمییەوە خرابوونە سەر ئێران، هیوادارین ئەو رووداوانە ببێتە بەهار و ساڵێکی نوێ".
ساڵانە بەبۆنەی نەورۆزەوە، بەرپرسانی ئەمریکا پیرۆزبایی جەژنەکە لەو گەلانە دەکەن، کە یادی ئەم رۆژە دەکەنەوە.
لە 21 ئاداری ھەمووساڵێك نەتەوەی كورد و فارس و بەشێك لە گەلانی ئاسایی نێوەڕاست یادی جەژنی نەورۆزدەكەنەوە.