"چاكسازی راستەقینە لە عێراق بە داوەتكردن ناكرێت"
K24 - بەغدا:
ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی راسته‌قینه كاردانه‌وه‌ی جیاجیای لێكه‌وته‌وه و ھەندێك لە شرۆڤه‌كارانی سیاسی پێیان وایه ئه‌نجامدانی چاكسازی به كۆبوونه‌وه و داوه‌تكردن ناكرێت، به‌ڵكو به بڕیار ده‌بێت و هه‌روه‌ها ده‌ڵێن پێویسته ماوه‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی دابندرێت.
لە لێدوانێكدا بۆ (كوردستان24)ئیبراهیم سراجی، شرۆڤه‌كاری سیاسی رایگەیاند: "ئەمڕۆ لایەنە سیاسییەكان لەبەردەم بەرپرسیاریەتی گەورەدان، دەبێ چارەسەرێك بۆ مانگرتووانی و خۆپێشاندەران ھەبێت و ماوەیەك بۆ جێبەجێكردنی داواكانیان ھەبێت".
ھەر لە بارەی قەیرانی سیاسی عێراق هاشم حه‌بووبی، شرۆڤه‌كاری سیاسی بە (كوردستان24)ی گوت: "ئاشته‌وایی نیشتمانی به كۆبوونه‌وه و داوه‌تكردن نابێت ئاشته‌وایی نیشتمانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و به‌رپرسانی یاسادانان به بڕیاردان ده‌بێت، ده‌بێ جیاكاری نه‌مێنێت و خه‌ڵكی به‌شداری پێ بكرێت له بڕیاره‌كاندا".
تا دێت شەپۆلی خۆپێشاندەران لە بەغدا دژ بە قەیرانی سیاسی و ئابووریی بەرفراوانتر دەبێت و كوتلە سیاسییەكانیش لە ھەوڵی بەردەوامدان بۆ چارەسەركردنی دۆخەكە.
رۆژی19ی ئەم مانگە هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى عێراق، كۆبوونه‌وه‌یه‌كى له ناكاویان له‌گه‌ڵ پارت و كۆمه‌ڵه و فراكسیۆنه په‌رله‌مانییه‌كان ئه‌نجامدا و سه‌رۆك كۆمارى عێراق، فوئاد مه‌عسووم لایه‌نه‌كانى بانگهێشتى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه كردبوو.
به گوێره‌ى به‌یاننامه‌كه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، لیژنه‌یه‌كى فره‌لایه‌ن له نوێنه‌رانى پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كان و كوتله سیاسییه‌كان پێكهێنراوه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و لیژنه‌یه به‌دواداچوون بۆ هه‌نگاوه‌كانى ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى چاكسازى له عێراقدا بكات، هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانیش بخاته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى قه‌ڵاچۆكردنى گه‌نده‌ڵى ده‌ست به‌كاره‌كانى بكات.
لیژنه‌كه راسپێردراوه په‌یوه‌ندى به سه‌ركردایه‌تى خۆپیشاندانه‌كانى به‌غداوه بكات و داواكارییه‌كانیان وه‌ربگرێت و بیانخاته كارنامه‌ى چاكسازییه‌كانى حكومه‌ته‌وه.