برينداربوونى ئه‌كته‌رێك پڕۆژه‌ى فيلمێك دواده‌خات
K24 – هه‌ولێر:
زانيارييه‌كان له باره‌ى برينداربوونى ئه‌كته‌رى سه‌ره‌كى فيلمى (The Maze Runner) تا ئێستا پشتڕاست نه‌كراونه‌ته‌وه و هه‌ندێك له ميدياكانى كه‌نه‌دا رايانگه‌ياندووه، به هۆى رووداى هاتوچۆوه ديلان ئۆبرێين، كه رۆڵى پاڵه‌وان له فيلمه‌كه‌دا ده‌گێڕێت بريندار بووه. .
ئۆبرێینی كه تەمەن ته‌نيا ٢٤ ساڵه، به هۆى رۆڵگێڕانى له به‌شى يه‌كه‌م و دووه‌مى فيلمى The Maze Runner توانى ناوبانگێكى جيهانى بۆ خۆى به‌ده‌ستبهێنێت.
وێڕاى ماندووبوون، ئه‌مجاره وێنه‌گرتن، رووداوى نه‌خوازراوى لێكه‌وته‌وه و ئه‌گه‌ر وه‌ك ميدياى كه‌نه‌دا باسيانكردووه، ئۆبرينيى ئێسك و ماسوولكه‌كانى ده‌موچاوى زيانيان به‌ركه‌وتبێت، ره‌نگه وێنه‌گرتنى ديمه‌نه‌كانى فيلمه‌كه بۆ كۆتايى به‌هارى ئه‌مساڵ دوابكه‌ون.
له‌و باره‌يه‌وه هێشتا كۆمپانياى Twentieth Century Fox هیچ زانيارييه‌كی ئاشكرا نه‌كردووه.