نوێترين به‌رهه‌مى هاوبه‌شى سينه‌ماى بريتانيا و ئه‌مريكا نمايشده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
باسكردن له وه‌رزشى خليسكانێى سه‌ربه‌فر له كۆى 105 خوله‌كدا، نوێترين كارى هاوبه‌شى سينه‌مايى نێوان بريتانيا و ئه‌مريكايه كه له فيلمى (Eddie the Eagle) به‌رجه‌سته‌كراوه ئه‌و فيلمه نوێيه به شێوازى بيۆگرافى سينه‌مايى به‌رهه‌مهێنراوه.
بڕياره ئه‌و فيلمه نوێيه له 26ى ئه‌م مانگه‌دا له سه‌ر سكرينى سينه‌ماكانى ئه‌مريكا و دوو رۆژ دواتريش له سه‌ر سكرينى سينه‌ماكانى بريتانيا نمايشبكرێت.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت له نمايشى فه‌رمى فيلمه‌كه‌دا، ژماره‌يه‌ك لە بەرهەمهێنەر و ئەکتەرانی سەرەکی فیلمەکە ئاماده بن.
فيلمى (Eddie the Eagle)له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵدا له فێستیڤاڵی فیلمی سەندانس لە ئۆتاى ئه‌مريكا نمايشكرا.
ماوه‌ته‌وه بڵێين ئه‌و فيلمه 23 مليۆن دۆلار خه‌رجى به‌رهه‌مهێنانى بووه و ته‌نيا له نمايشه تايبه‌ته‌كاندا 14 مليۆن دۆلارى به‌ده‌ستهێناوه و چاوه‌ڕوانده‌كرێت قازانجى ئه‌و فيلمه زۆر له‌سه‌رووى چاوه‌ڕوانييه‌كانى پێشووتره‌وه بێت.