سه‌در كابینه‌ی حكوومه‌تێكی ته‌كنۆكرات راده‌گه‌یه‌نێت
K24 – هه‌ولێر:
له‌سه‌روبه‌ندی راگه‌یاندنی پلانێك كه دید و بۆچوونی ئه‌و دیاریده‌كات بۆ رزگاركردنی وڵات، موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در پێكهاته‌ی ته‌واوی حكوومه‌تێكی ته‌كنۆكراتی راگه‌یاند.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ لیژنه تایبه‌ته‌كه‌ی بۆ چاكسازیی، موقته‌دا سه‌در له نه‌جه‌ف گوتی: "لیژنه‌كه پێكهێنانی كابینه‌ی وه‌زیرانی بێلایه‌نی ته‌واوكردووه بۆ ئه‌وه‌ی بیخاته به‌رده‌م سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران".
سه‌در داوای له عه‌بادیی كرد: "ئه‌و كابینه‌یه بخاته به‌رده‌م په‌رله‌مان هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت با ده‌نگی پێ‌بدا و ئه‌وه‌شی نایه‌وێت با ده‌نگی بۆ نه‌دات".
ئه‌وه‌شی گوت: "ئه‌و كابینه‌یه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر توانای پێكهێنانی حكوومه‌تێك له ده‌ره‌وه‌ی حزب و تایه‌فه‌گه‌ری".
سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در روونیشیكرده‌وه: "ئه‌گه‌ر زه‌مانه‌تی چاكسازیكردنمان بده‌نێ، ئێمه‌ش زه‌مانه‌تی ئه‌وه‌یان ده‌ده‌ینێ بارودۆخه‌كه توندتر ناكه‌ین".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سامی عهزارهی سه‌رۆكی لیژنه‌ی چاكسازیی ره‌وتی سه‌در گوتی: "ئه‌و كابینه‌یه‌ی پێكهێندراوه 90 كه‌سایه‌تیی عێراقی له خۆده‌گرێت، له نێویاندا مامۆستایانی زانكۆش هه‌ن".
لای خۆیه‌وه سه‌عد حه‌دیسی گوته‌بێژی نووسینگه‌ی عه‌بادیی رایگه‌یاند: "هه‌رچه‌نده سه‌رۆك وه‌زیران سووربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی راوێژ به كوتله سیاسییه‌كان بكات و له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی كاندیده‌كان به‌شداریان پێبكات كه له ته‌كنۆكرات بن نه‌وه‌ك له سیاسییه‌كان، به‌ڵام زۆربه‌ی كوتله‌كان ناوی كاندیده‌كانی خۆیان پێشكه‌ش نه‌كردووه".
سه‌عد حه‌دیسی گوتیشی: "گوتاری ئاڕاسته‌كراو بۆ كوتله‌كان پێودانگ و مه‌رجه‌كانی تایبه‌ت به كاندیده‌كان تێدابوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن زۆربه‌ی كوتله‌كانه‌وه به ئه‌رێنی كارلێكی له‌گه‌ڵ نه‌كرا".
روونیشیكرده‌وه: "بۆیه سه‌رۆك وه‌زیران گه‌ڕایه‌وه بۆ لیژنه‌ی پسپۆڕان له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران".
حه‌دیسی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "كوتله سیاسییه‌كان ناوی پاڵێوراوه‌كانیان پێشكه‌ش نه‌كردووه، بۆ دانانی ناوی پاڵێوراوانیش لیژنه‌ی پسپۆڕان پشتی به زهوابتهكان به‌ستووه و خه‌ریكه له كاتێكی زوو كاره‌كانی ته‌واو ده‌كات".
لاى خۆیه‌وه جاسم محه‌ممه‌د جه‌عفه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تی نووری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق به رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت چاپی سعودییه‌ی گوت: "سه‌در داوا له عه‌بادیی ده‌كات پێكهاته‌ی كابینه‌كه‌ی بخاته به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران, پێشتر راوێژی به كوتله په‌رله‌مانیه‌كان نه‌كردووه، به‌مه‌ش ئه‌م رێگایه ده‌رچوونه له شه‌رعییه‌ت".
گوتیشی: "ئه‌گه‌ر بخرێته به‌رده‌م په‌رله‌مانیش ده‌نگی پێویست ناهێنێت و ته‌نها ده‌نگی ئه‌ندامانی سه‌در به ده‌ستدێنێت".
جاسم محه‌ممه‌د ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی عه‌بادیی بۆ كوتله‌كانی داناوه رۆژی شه‌ممه كۆتایی دێت".
روونیشیكرده‌وه: "له دوای ئه‌مه سه‌رۆك وه‌زیران 9 وه‌زیر له كار لاده‌بات و داوا له كوتله‌كان ده‌كات له بری ئه‌وانه كاندیدی دیكه دیار بكه‌ن".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "ئه‌گه‌ر تا هه‌فته‌یه‌ك ئه‌و كاره‌یان نه‌كرد، عه‌بادیی خۆی ناوی 9 وه‌زیر راده‌گه‌یه‌نێت".
به گوێره‌ی پێودانگه‌كان كه حه‌یده‌ر عه‌بادیی دایناوه، دیارترین ئه‌و وه‌زیرانه‌ی گۆڕانكارییه‌كان ده‌یانگرێته‌وه بریتین له: "ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه،عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌زیری نه‌وت و باقر جه‌بر زوبه‌یدی وه‌زیری گواستنه‌وه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه باس له‌وه ده‌كات هه‌ندێك له به‌رپرسانی عێراق له ناوچه‌ی سه‌وز له به‌غدا چوونه‌ته ده‌ره‌وه، موقته‌دا سه‌دار داوایكرد گه‌شتی به‌رپرسانی عێراقی قه‌ده‌غه‌بكرێت.
به گوێره‌ی كه‌ناڵی عه‌ره‌بییه له راگه‌یاندراوێكدا ئه‌مڕۆ موقته‌دا سه‌در داوای ئه‌وه‌شیكردووه: " رۆژی هه‌ینی داهاتوو تائیفه جیاوازه‌كان له گۆڕه‌پانی ته‌حریر نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتوو ئه‌نجامبده‌ن".