رووسیا 160سەربازی دیكەی لە سووریا كشاندەوە

لە كۆتایی ئەیلولی 2015 رووسیا ھێزی لە سووریا جێگیركرد

K24 – ھەولێر:

وەزارەتی بەرگەری رووسیا رایگەیاند، كە ئەمڕۆ فڕۆكەیەكی رووسی لە جۆری ئیل 76 سەدو شەست سەربازی رووسی لە بنكەی سەربازی حمێمیم لە سووریا بەرەو رووسیا گەڕاندەوە.

وەزارەتی بەرگری رووسیا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە فڕۆكەیەكی بارھەڵگر لە جۆری ئان 124 رۆسلان لە بنكەی سەربازی حمێمیم ھەڵساوە و كەلوپەلی سەربازی و سێ فڕۆكەی جەنگی رووسی لە جۆری می 35 لەو بنكە سەربازیە گەڕاندووەتەوە رووسیا.

لە كۆتایی ئەیلولی 2015 رووسیا ھێزی لە سووریا جێگیركرد، رونگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ و گروپە میانڕەوەكانی سووریا رووسیان تۆمەتبار دەكرد، بەوەی خەڵكی سڤیل و ئۆپۆزسیۆنی سووریا بە ئامانج، دەگرێت.

لە سەرەتایی ئەم مانگە ڤلادمیرپوتیین، سەرۆكی رووسیا بڕیاری كشانەوەی ھێزەكانی لە سووریا دا و گوتی، ئەو ئامانجەی لە سووریا ھەمان بوو پێكامان، بەڵام بەشێك لە چاودێرانی سیاسی رووسیا پێیان وایە ئامانجی سەرەكی رووسیا پاراستنی رژێمی ئەسەد بوو، ئێستا پوتیین نزیكە لە وڵاتانی رۆژئاوا.