نسێبین: دوو پۆلیسی توركیا كوژران

"له‌ میانه‌ی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ كوژراون"

K24 – هه‌ولێر:

دوو پۆلیسی توركیا له‌ شارۆچكه‌ی نسێبین سه‌ر به‌ پارێزگای ماردین له‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیا(باكووری كوردستان) كوژران.

به‌ گوێره‌ی په‌یامنێری كه‌ناڵی سكای نیوزی عه‌ره‌بی: "ئه‌و دوو پۆلیسه‌ له‌ میانه‌ی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌یاندا له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان(په‌كه‌كه‌) كوژراون".

له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا سه‌ر له‌نوێ قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆی بۆ كاتێكی نادیار له‌ ناوچه‌ كوردییه‌كان راگه‌یاند.

هه‌ریه‌كه‌ له‌ توركیا و ئه‌مریكا و یه‌كێتیی ئه‌وروپا، پارتی كرێكارانی كوردستان له‌ لیستی رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان داده‌نێن.  

له‌ ته‌ممووزی 2015 پڕۆسه‌ی ئاشتیی نێوان په‌كه‌كه‌ و حكوومه‌تی توركیا كۆتایی هات، له‌وكاته‌وه‌ تا ئێستا سه‌دان كه‌س له‌ هه‌ردوولا و هاووڵاتیانه‌وه‌ بوونه‌ته‌ قوربانی.

و: م.ح