گرنگترين كه‌تيبه‌كانى ژنان له سووريا.. يه‌په‌ژه بههێزترينيانه

K24 – هه‌ولێر:
شه‌ڕى سووريا درێژه‌ى هه‌يه و ژنانيش له‌و شه‌ڕه‌دا رۆڵى كارا و كاريگه‌رييان بينيوه و لايه‌نه جياجياكان بۆ به سه‌ربازكردنى ژنان چه‌ندين كهتيبه و سريهى تايبه‌ت به ژنانيان دامه‌زراندووه، به‌ڵام له هه‌موويان به‌هێزتر ئه‌و هێزه‌يه كه يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل بۆ ژنانيان دامه‌زراندووه و له ژێر ناوى يه‌كينه‌كانى پاراستنى ژن شه‌ڕى داعش ده‌كه‌ن.
گرووپه‌كانى به‌رگرى نيشتيمانى:
له ژێر ناوى شێره ژنانى به‌رگرى نيشتيمانى، رژێمى ئه‌سه‌د، يه‌كه‌يه‌كى تايبه‌ت به ژنانى دامه‌زراندووه. ريمهى ته‌مه‌ن 21 ساڵ له‌و باره‌يه‌وه ده‌ڵێت: به گشتيى سێ بۆ چوار ئامانج له رۆژێكدا دهپێكين. به راشكاوى بڵێم تا ئێستا له به‌ره‌ى به‌رامبه‌ردا هيچ پياوێكم نه‌پێكاوه، هه‌ربۆيه له رقى ئه‌وه ده‌گريم. ريمه به‌و جۆره باسى له چالاكييه‌كانى كرد، كه چه‌كى قه‌ناسى به‌ده‌سته‌وه‌يه. ئه‌و كهتيبهيهى ژنان له كۆتاييه‌كانى 2012 و سه‌ره‌تاى 2013 له لايه‌ن به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه دامه‌زراوه.
كهتيبهكه له نێوان 500 تا 800 ئه‌ندامى هه‌يه و ته‌مه‌نيان له نێوان 18 تا 50 ساڵ ده‌بێت. هۆكارى سه‌ره‌كى دامه‌زراندنى ئه‌و كهتيبهيه، زۆرى ئه‌و زيانه گيانيانه بوو، كه به‌ر سوپاى به‌شار ئه‌سه‌د كه‌وتبوو.
هه‌رچه‌نده كهتيبهكه بۆ شه‌ڕ درووستكراوه، به‌ڵام كه‌متر رووبه‌ڕووى ره‌وشى ناهه‌موارى شه‌ڕ ده‌بنه‌وه و زۆرتر كارى ئه‌منيى و پشكينين و چاودێرى ئه‌نجامده‌ده‌ن.
به گوێره‌ى راپۆرته رۆژنامه‌وانييه‌كان ئه‌و ژنانه هێشتا وه‌ك پێويست راهێنانيان پێ نه‌كراوه و ئاماده‌ى شه‌ڕى كۆڵان و شه‌قامه‌كان نه‌كراوون، كه له سووريادا باوه.
هێنانه پێشه‌وه‌ى ژن بۆ ناو ريزى هێزه چه‌كداره‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌يه‌ى هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى رابردوو، حزبى بهعسيى عه‌ره‌بيش، ميليشياى تايبه‌ت به خۆى هه‌بوو، كه ژنان تێيدا ئه‌ندام بوون و ئه‌ركيان سه‌ركوتكردنى ئيخوانه‌كانى سووريا بوو.
ئومه‌نا عائيشه و بهناتى ئيبن وهليد:
ئه‌مانه دوو كه‌تيبه‌ى ژنانن و له لايه‌ن به‌رهه‌ڵستكارانه‌وه دامه‌زراوون.
له شارى حمسدا كهتيبهكه له لايه‌ن 10 ژنى پهچهدارهوه راگه‌يه‌ندرا. له ناوه‌ڕاستى 2012دا به‌ناوبانگترين كه‌تيبه‌ى ژنان بوو له حمسدا.
ئه‌و كهتيبهيه ئه‌ركى زۆرتر چاره‌سه‌رى برينداران و هاوكاريكردنى ئاواره‌بووه‌كان بوو. دواتر مه‌شق و راهێنانيان له‌سه‌ر جۆره‌كانى چه‌ك ئه‌نجامدا.
له تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2013دا، سوپاى ئازادى سووريا كه‌تيبه‌يه‌كى ژنانى له ژێر ناوى ئومهنناى عائيشه دامه‌زراند و ئه‌و كهتيبهيه جدييانهتر به‌شدارى له شه‌ڕه‌كاندا ده‌كرد.
يه‌كينه‌كانى پاراستنى ژنان بههێزترينه
به گوێره‌ى روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، له ناو هه‌ر پێنج گه‌ريلاى كورددا يه‌كێكيان ژنه و چه‌كدار كراوه و مه‌شق و راهێنانى پێويستيان وه‌رگرتووه و شه‌ڕ له دژى داعش ده‌كه‌ن.
باڵى سه‌ربازى پارتى يه‌كێتى ديموكراتى كورديى له سووريا، به ناوى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل دامه‌زراوه و له‌و لقهشى يه‌كينه‌كانى پاراستنى ژنان دامه‌زراوه، كه به يه‌په‌ژه به‌ناوبانگه.
به گوێره‌ى مه‌زنده‌كان، ژماره‌ى گه‌ريلا ژنه‌كان ده‌گاته 50 هه‌زار ژن. 7 تا 10 هه‌زاريان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و به‌شداريكردن له شه‌ڕه‌كاندا ئاماده كراوون. ته‌مه‌نيان له نێوان 18 تا 24 ساڵييدايه.
ئه‌وان چه‌كى جۆراوجۆريان پێيه له كڵاشينكۆفهوه تا ئاڕ پى جى و نارنجۆك و دۆشكا.
ئازايى ئه‌و ژنانه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش بووه‌ته جێى سه‌رنج و بايه‌خى ميديايى جيهانى و بهرگريكردنى ئه‌وان له شارى كوبانێ و شهڕهكانيان له دژى داعش جيهانى به خۆيان سهرسامكردووه.

خه‌نسا و ئوم رهيانى سه‌ر به داعش:
له سه‌ره‌تاى 2014دا، رێكخستنى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى ناسراو به داعش، دوو كه‌تيبه‌ى ژنانى له ژێر ناوى خه‌نسا و ئوم ره‌يان دامه‌زراند.
هه‌ردوو كهتيبهكه له شارى ره‌ققه دامه‌زران. ئه‌و بڕياره‌ش دواى ئه‌وه هات، كه حه‌وت چه‌كدارى داعش له لايه‌ن كه‌سانى نه‌ناسراوه‌وه كوژران. ئه‌و كه‌سانه‌ى په‌لاماره‌كه‌يان دابوو، به جلوبه‌رگى ژنان و په‌چه‌وه زهفهريان به داعش بردبوو.
به گوێره‌ى راپۆرته ميدياييهكان، ئه‌و دوو كهتيبهيه ئه‌ركيان پاراستنى سه‌قامگيرى ناوخۆيى و دانانى بازگه و چاودێريكردنى نه‌ياره‌كانى داعش و پشكنينه. ته‌مه‌نيان له نێوان 18 تا 24 ساڵه و مووچه‌يان 200 دۆلاره و تا ئێستا هيچ زانيارييه‌ك له باره‌ى ژماره‌ى ئهندامانيانهوه له‌به‌ر ده‌ست نييه.
